سبەی چەند چالاکییەکی ئەدەبی و هونەری بۆ وەرزی پاییز پێشکەش دەکرێت

17/11/2015    22:16

سبەی چەند چالاکییەکی ئەدەبی و هونەری بۆ وەرزی پاییز پێشکەش دەکرێت 


Têkst

سبەی ١٨ی ١١ی ٢٠١٥ لە ماڵی وەفایی شاری هەولێر کاتژمێر ٤:٠٠ی ئێوارە، چەند چالاکییەکی ئەدەبی و هونەریی تایبەت بە وەرزی پاییز، بەناونیشانی "فێستیڤاڵی پاییزانە بۆ شیعر و هونەر" پێشکەش دەکرێت.

دەربارەی ئەم چالاکییە ڕزگار جەباری سەرپەرشتیاری چالاکییەکە بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "ئەم فێستیڤاڵە لەلایەن ماڵی وەفاییەوە سازدەکرێت، کە تیایدا لەلایەن چەند شاعیرێکەوە دەقی شیعریی پاییزانە دەخوێنرێتەوە، هەروەها لێکوڵینەوەیەکی پوخت دەربارەی جۆری کارکردنی شاعیران لەناو سروشتدا و بەتایبەتی وەرزی پاییزدا، پێشکەش دەکرێت."

وتیشی: جگە لەم چالاکییانە، چەند پارچە موزیک و گۆرانییەک پێشکەش بە ئامادەبووان دەکرێت کە بۆ وەرزی پاییز بەرهەمهێنراون."




هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw