سولی ئۆن وێب بە جۆرێک هەموو کەرەستەکانی وێنەکێشان بەردەستە لەم شوێنە و هەروەها دەتوانیت تاقیشیان بکەیتەوە. ئەم کۆگایە لە شاری تۆکیۆیەو سەر بە کۆمپانیای تیرادە، دیزاینی ئەم شوێنە لە لایەن ئەندازیارو کینغۆ کۆماوە دروستکراوە و کاری لەسەر فەزاو قەبارەی گەورە کردووە وەک ئاماژەیەک بۆ بینینی بڵاو و گەورە.و هەروەها کاتێک سەردانی شوێنەکە دەکەیت هەست بە فراوانی و هەناسەدان بکەیت. دوا بە دوای ئەو گۆرانکاریە خێرایانەی لە بواری هونەری وێنەکێشاندا روویدا چەندین تەکنیک و کەرەستەی جیاوازی نیگارکێشانیش دروست بوون، بۆیە لەم کۆگایەدا رەچاوی هەموو خاڵێکی کردووە بە چەشنێک کەسانی ئارەزوو مەندیش سوودمەند بن لێی. بەشێکی تری ئەم کۆگایە تایبەتە بە کەرەستەی چاککردنەوەی تابلۆو کاری هونەری هاوکات رێبەری تایبەت بە چاککردنی تابلۆ. سەرچاوە: Fubiz