سولی ئۆن وێب
سپایک لی لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتی ڕێزلێناندا لەبەردەم کۆمەڵێک بینەردا وتی کە ئاسانە بۆ یەکێکی ڕەشپێست ببێتە سەرۆکی ئەمریکا وەک لەوەی ڕەشپێستێک بیەوێت ببێتە بەڕێوەبەری ستۆدیۆیەک لە هۆڵیوود یان هەر تۆڕێک کە لە ئەمریکادا هەیە.
لی لە ڕۆژی شەممەدا خەڵاتی ڕێزلێنانی لەلایەن ئەکادیمیای فیلمی ئۆسکارەوە پێبەخشرا لە هۆڵیوود، کە تیایدا هەریەکە لە جینا ڕۆڵاند و دێبی ڕێینۆڵدیش خەڵاتیان پێبەخشرا.
لەو مەراسیمەدا لی وتی، "دەبێت کۆمەڵێک قسەی جدی بکەین سەبارەت بە جیاکاری نێوان ڕەش پێست و سپی پێست. ئەم مەسەلەیە لە پیشەسازی فیلمدا زۆر پێکەنیناوییە."
لی سوپاسی سەرۆکی ئەکادیمیای زانست و هونەری جوڵاوی کرد، چێڕیڵ بۆن ئیساکس، لەبەر ئەوەی "هەوڵیداوە شتێک بکات کە دەبێت بکرێت."
هەریەک لە دێنزڵ واشنتۆن، وێسلی سنایپس و ساموێل ئێڵ جاکسۆن لەگەڵ لیدا پێکەوە چوونە سەر ستەیج بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە.
واشنتۆن وتی، "سپایک لی زیاتر لە هەر کەسێکی تر هەوڵی ئەوەی داوە خەڵکی ئەفریقی- ئەمریکی بهێنێتە ناو پیشەسازی فیلمەوە و کاری پێکردوون."
سەرچاوە: The Guardian

