پێشانگای دیالۆگی بیرەوەرییەکان بۆ یادی سلێمانی

18/11/2015    21:30

پێشانگای دیالۆگی بیرەوەرییەکان بۆ یادی سلێمانی 


Şêwekar

سولی ئۆن وێب
 ئامادەکردنی: لاژە تەها


 ئێوارەی ڕۆژی ۱۷ی ۱۱ی ۲٠۱٥ پێشانگای تایبەتی محەمەد فەتاح لە هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی لەژێر ناونیشانی (دیالۆگی بیرەوەرییەکان) کرایەوە، لە چوارچێوەی ئەو چالاکییانەی بۆ یادی سلێمانی ڕێکخراون لە هەفتەی سلێمانیدا، و بڕیارە تا ۲۹ی ۱۱ی ۲٠۱٥ پێشانگاکە بەرووی بینەراندا کراوەبێت. 

پێشانگاکە ۳۷ تابلۆی هونەرمەندی تێدا نمایش کراوە، سەرجەمیان نوێن و پێشتر نماییش نەکراون، بە قەبارە و کەرەستەی جیاواز کە لەلایەن کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کوردەوە سەرپەرشتی دەکرێت. 

هونەرمەند محەمەد فەتاح دەربارەی ناونیشانی پێشانگا تایبەتیەکەی بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "مەبەستم لێی ئەو دیالۆگ و بیرەوەرییەیە کە لەناخی مرۆڤدا هەیە، لەنێوان ئەو هێزی شەڕ و ئاشتییەی لە ناوەوەماندا هەیە، لەهەندێك شوێندا بەستومەتەوە بە دوژمنی داعش لەگەڵ پێشمەرگە و ئاوارەکانی ئەم شەڕە نەگریسە، لە کۆتاییدا ئەمانە پەیوەندییان بە ناوەوەی مرۆڤەکانەوە هەیە". 

جێگای ئاماژە پێکردنە ئەمە ۱۲ هەمین پێشانگای تایبەتی هونەرمەندە و سەرجەم داهاتی فرۆشتنی تابلۆکانی تەرخانکردووە بۆ خێزانی شەهیدانی پێشمەرگە.


















هه‌والی زیاتر

3D و سورریاڵ

Şêwekar

27/12/2015

3D و سورریاڵ

zortirîn xwênraw