سولی ئۆن وێب
فیلمی (ونبوون له غوبار)ی ده‌رهێنه‌ر سۆران ئیبراهیم به نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌شاری ئزمیر له‌وڵاتی توركیا به‌شداری ده‌كات.
(سۆران ئیبراهیم) ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه، له‌باره‌ی به‌شداریكردنی فیلمه‌كه له‌و فێستیڤاڵه‌دا ڕایگه‌یاند:" فیلمی (ونبون له‌غوبار) له‌به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی شانزه‌هه‌مینی ئزمیر فیلم فێستیڤاڵ به‌شداری ده‌كات‌و هه‌روه‌ها تاكه نوێنه‌ری كوردستان‌و عێراقه كه له‌م فێستیڤاڵه‌دا له‌به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی به‌شداره".
وتیشی "فێستیڤاڵه‌كه له‌وڵاتی توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌تا ڕۆژی 22ی تشرینی دووه‌می 2015 كۆتایی دێت".
له‌باره‌ی چیرۆكی فیلمه‌كه‌شه‌وه، (سۆران ئیبراهیم)ی ده‌رهێنه‌ر وتی:" چیرۆكی فیلمه‌كه سه‌باره‌ت به جینۆساید و ئه‌نفالی كورده و له رێگه‌ی چیرۆكێكی ئه‌ویندارییه‌وه تراژیدیای ئه‌نفال و جینۆسایدی كورد ده‌گێڕێته‌وه".
فیلمی (ونبوون له غوبار) له‌لایه‌ن تاهیر عه‌بدوڵا پشتگیری كراوه و به‌رهه‌م هاتووه. ستافی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م فیلمه بریتین له:"سیناریۆ: هێمن حه‌یده‌ری، یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنان: نه‌زیر میرزای، وێنه‌گرتن: حه‌مید قه‌وامی، یاریده‌ده‌ری وێنه‌گرتن: عه‌لی مورادی، دیزاینی لوكێشن: سۆران ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م: ئه‌كبه‌ر گوڵی، ده‌نگهه‌ڵگر:محه‌مه‌د تۆریوه‌ریان، فۆتۆگراف: قادر فه‌ره‌جی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن: شۆڕش محه‌مه‌د، نواندن: سۆران ئیبراهیم، دیمه‌ن زه‌ندی، په‌یام عه‌له‌وی، مۆنتاژ: سۆران ئیبراهیم، تۆفیق ئه‌مانی.
پێشتریش ئه‌م فیلمه له فێستیڤاڵی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ولێر خه‌ڵاتی باشترین فیلمی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرت و هه‌روه‌ها له خولی 52هه‌مینی فێستیڤاڵی ماڵتا فیلم فێستیڤاڵ خه‌ڵاتی سوارچاكی زێڕینی به‌ده‌ستهێنا و هه‌روه‌ها له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كیدا له خولی 36هه‌مینی فێستیڤاڵی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی قاهیره‌و خولی پانزه‌هه‌مینی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌یروت له‌وڵاتی لوبنان به‌شداری كردووه و له‌چه‌ندین فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانی دیكه‌ش به‌شدار بووه.
هه‌روه‌ها ساڵی 2014 له‌لایه‌ن ده‌زگای ڕوانگه‌وه خه‌ڵاتی لاوی ساڵ وه‌ك باشترین سینه‌ماكار درایه ده‌رهێنه‌ر سۆران ئیبراهیم.
ئه‌م فیلمه به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌و تائێستا له 28 فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی سینه‌مایدا به‌شداری كردووه.