سولی ئۆن وێب خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ له‌فێستیڤاڵی (منتوگرا) درا به‌فیلمی (عاشقه‌كان به‌پێوه ده‌مرن)ی ده‌رهێنه‌ر شه‌هرام مه‌سله‌خی. شه‌هرام كه ده‌رهێنه‌ر‌و سینارستی فیلمه‌كه‌یه خه‌ڵاته‌كه‌ی پێشكه‌شی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئاسیاسێل (فاروق مه‌لامسته‌فا)و ته‌واوی ئه‌كته‌ره‌كانی كوردستان كرد‌و رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر پاڵپشتی ئاسیاسێڵ نه‌بوایه ئه‌م فیلمه ته‌واو نه‌ده‌بوو". وتیشی "ئه‌گه‌رچی له‌فیلمه‌كه‌مدا ئه‌ستێره‌كانی سینه‌مای ئێران‌و كوردستان پێكه‌وه ڕۆڵ ده‌بینن، به‌ڵام ئه‌و بینه‌ره ئێرانیانه‌ی فیلمه‌كه‌یان دیوه پێیان وایه كه ئه‌كته‌ره‌كانی كوردستان له‌ڕوی هه‌سته‌وه زۆر به‌تواناتر ده‌رده‌كه‌ون له‌فیلمه‌كه‌دا". مه‌سله‌خی راشیگه‌یاند "بۆیه فیلمی (عاشقه‌كان به‌پێوه ده‌مرن) بۆ ئه‌و ڕۆڵه جوانه قه‌رزاری یه‌ك به یه‌كی ئه‌كته‌ره‌كانی كوردستانه به‌تایبه‌ت ڕۆڵی شوان عه‌توف كه ڕۆڵی سه‌ره‌كی فیلمه‌كه‌یه، هاوكات ڕۆڵی ئه‌كته‌ره‌كانی وه‌ك سۆلین دڵپاك، هه‌ردێ سه‌میر، كاوه قادر، چریكه عه‌به‌ڕه‌ش‌و ئاسۆ عومه‌ر سواره‌و شاهی‌و رێباز هه‌ورامی‌و ئه‌كته‌ره‌كانی دیكه‌ش كه به‌ڕاستی ڕۆڵێكی جوان‌و شایسته‌یان له‌فیلمه‌كه نیشانداوه". شه‌هرام مه‌سله‌خی یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی فیلمه‌كه‌ی بۆ ڕۆڵی جوانی ئه‌و ئه‌كته‌رانه گێڕایه‌وه. سه‌باره‌ت به‌نمایشكردنی فیلمه‌كه له‌سه‌ر شاشه‌ی سینه‌ماكانی ئێران، شه‌هرام مه‌سله‌خی ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه وتی "به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شی هه‌ره زۆری فیلمه‌كه به‌زمانی كوردی تۆمار كراوه‌و بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندییان به كوردستانی عێراقه‌وه هه‌یه هه‌ر بۆیه له‌ئێران بینه‌ری گشتیی نییه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوكاته له‌گه‌ڵ نمایشی فیلمی به‌ناوبانگی (محمد رسول الله)ی ده‌رهێنه‌ر مه‌جید مه‌جیدی‌و زۆربه‌ی ریكلامی ته‌له‌فزیۆنی‌و شوێنه‌كانی دی تایبه‌تن به‌و فیلمه‌وه، به‌ڵام خۆشحاڵم كه فیلمه‌كه‌م شانبه‌شانی ئه‌و فیلمه به‌ناوبانگه نمایشده‌كرێت‌و به‌و حاڵه‌وه توانیویه‌تی بینه‌رێكی تایبه‌تی هه‌بێت". وتیشی "ئه‌و كه‌سانه‌ی فیلمه‌كه‌یان دیوه هه‌ستێكی باشیان له‌گه‌ڵ فیلمه‌كه هه‌بوه‌و هه‌تا بۆ جاری دوه‌م ده‌چنه‌وه بۆ سه‌یری فیلمه‌كه". مه‌سله‌خی وه‌ك بایه‌خدانی زیاتر به‌ئه‌كته‌ره‌كانی كوردستان، رایگه‌یاند "پۆسته‌رێكی نوێ به‌وێنه‌ی ئه‌كته‌ره‌كانی كوردستان دروستده‌كه‌م چونكه كۆمپانیای بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمه‌كه له‌ئێران بۆ فڕۆشی زیاتر سودی له‌ئه‌كته‌ره ئێرانییه‌كان وه‌رگرتوه بۆ پۆسته‌ره‌كه وه‌ك ده‌ركه‌وتنی سروش صحت‌و له‌عیا زه‌نگه‌نه‌و پوریا پورسورخ‌و شوان عه‌توفیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوه". ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه پێی وایه بۆ فڕۆشی فیلم ئه‌وه كارێكی ئاساییه چونكه له‌نمایشی فیلمه‌كه‌دا له‌كوردستان ئه‌وه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه. په‌خش‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمه‌كه له‌ده‌ره‌وه له‌ئه‌ستۆی كۆمپانیای (ئای لۆف فیلم)ه. جێی باسه پێشتر شه‌هرام مه‌سله‌خی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی عێراقی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داوه‌رانی فێستیڤاڵی به‌غداد وه‌رگرتبوو.