لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال
پاش چاوەڕوانیەکی زۆر دوێنێ ئەلبوومی ٢٥ی ئەدێڵ بڵاوکرایەوە و لە بەڕیتانیاش ژمارەیەکی پێوانەیی فرۆشی سیدییەکەی تۆمارکرد لە ڕۆژی یەکەمیدا.
ئەلبوومەکە کە لە کۆتاییدا دوێنێ بڵاوکرایەوە پاش چەند مانگێک لە چاوەڕوانی، کە تەنها لە دوێنێدا تا شەوەکەی بڕی فرۆشی سیدییەکە بریتی بوو لە ٣٠٠ هەزار کۆپی تەنها لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا. ئەمەش ئەم ئەلبوومەی کردووەتە یەکەین ئەلبووم کە لە ماوەی ڕۆژی یەکەمیدا ئەو ژمارەیە بفرۆشێت تەنها لە بەڕیتانیادا.
پێشتر تەنها دوو ئەلبووم هەبوون کە توانیوویانە لە هەفتەی یەکەمدا زیاتر لە ٥٠٠ هەزار کۆپی بفرۆشن، ئەوانیش بریتی بوون لە "Take Thats Progress" کە ٥١٨،٦٠١ هەزار کۆپی لێفرۆشراوە لە هەفتەی یەکەمیدا لە ساڵی ٢٠١٠. هەروەها "Oasiss Be Here Now" بڕی ٦٩٥،٧٦١ هەزار کۆپی ئەم ئەلبوومە فرۆشرا لە ساڵی ١٩٩٧.
مارتن تۆڵبۆرتی بەڕێوەبەری کۆمپانیای Official Charts دەڵێت: "بە دڵنیاییەوە ئەدێڵ لە نەوەی خۆیدا هونەرمەندێکی دەگمەنە. هونەرمەندێکە هەمووان بێ جیاوازی گوێی لێ دەگرن، منداڵ و هەرزەکار، دایکان و باوکان، پورو خاڵ و مام."
هەروەها دەڵێت: "بەم بڕی فرۆشە لە یەکەم ڕۆژدا، ئەدێڵ هەنگاوی تر دەبڕێت بەرەو هەبوونی کەسایەتیەکی مەزنی جیهان. لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بۆمان دەردەکەوێت کە ئەلبومەکە دەتوانێت بڕی فرۆشی نیو ملیۆن کۆپی تێبپەڕێنێت."
ئەلبوومی ٢٥ سێیەمین ئەلبوومی ئەدێڵە و لە پاش ئەلبوومی ١٩ کە بڕی ٢.٢ ملیۆن کۆپی لە بەڕیتانیا لێفرۆشت، هەروەها ٢١ کە بڕی ٤.٨ ملیۆن کۆپی لەو ئەلبوومە فرۆشرا تەنها لە بەڕیتانیادا. ئەلبوومی ٢١ بە دووەمین گەورەترین ئەلبوومی ستۆدیۆکانی بەڕیتانیا دادەنرێت لەپاش ئەلبوومی "Sgt Peppers Lonely Heart Club band" ی "The Beatles".
سەرچاوە: OfficialCharts
