ئۆسکار لیستی کورتە فیلمە پاڵێوراوەکانی کەمکردەوە

21/11/2015    17:32

ئۆسکار لیستی کورتە فیلمە پاڵێوراوەکانی کەمکردەوە 


Cînema

لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

خەڵاتەکانی ٨٨ەمین خولی فێستیڤاڵی ئۆسکار لە مانگی ٢دا دابەشدەکرێت و لە ئێستاشدا لیستی کورتە فیلمەکانی پاڵێوراو بۆ ئەو خەڵاتە کەمکراوەتەوە بۆ ١٠ کورتە فیلم کە تیایدا یەکێک لە فیلمەکان لەلایەن دەرهێنەری کورد سەهیم عومەر خەلیفەوە بەرهەمهاتووە و ئەمەش دووەمین پاڵێوراوی سەهیمە لەپاش فیلمی "میسی بەغداد"ەوە.

ئەم ١٠ فیلمە لەنێو ١٤٤ فیلمدا هەڵبژێردراون کە بۆ ئەم بەشە نێردرابوون. 

بڕیارە لە دیسەمبەردا ٥ پاڵێوراو لە هەموو بەشەکانی فێستیڤاڵەکە ڕابگەیەنرێت تا پێشبڕکێ بکەن بۆ وەرگرتنی باشترینەکان و وەرگرتنی خەڵاتەکانیان لە فێبریوەریدا.

فیلمەکان: 
"Ava Maria"  لەلایەن باسیل خەلیلەوە دروستکراوە.
"Bad Hunter" سەهیم عومەر خەلیفە دەرهێنانی بۆ کردووە.
"Till Then" لە دەرهێنانی فیلیپ برێنینکمایەر.
"Against the Grain" لەلایەن گاریس دونێت ئەڵکۆکەر بەرهەمهاتووە.
"Day One" هێنری هۆگز.
"Everything will be Okey" پاتریک ڤۆلراس دەرهێنانی بۆ کردووە.
"The Free Man" کوا بون لیپ دەرهێنانی بۆ کردووە.
"Shok" جەیمی دۆنۆغ.
"Stutterer"  بێنیامین کلیەری.
"Winter Light" جولیان هیگینس دەرهێنانی بۆ کردووە.

سەرچاوە: HollywoodReporter






هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw