دەرهێنەری فیلمی هۆز لە چێرنۆبل فیلمێک دروست دەکات

22/11/2015    20:03

دەرهێنەری فیلمی هۆز لە چێرنۆبل فیلمێک دروست دەکات 


Cînema

سولی ئۆن وێب

فیلمی لوکسمبۆرگ چیرۆکی کۆمەڵگایەکی سەرەتایی دەگێڕێتەوە لە زستانێکی ئۆکرانیادا، ئەمەش بۆ دووەمین جارە کە میرۆسلاڤ سلابۆشپیتسکی کە لەو جێگایەدا وێنە بگرێت.

 میرۆسلاڤ سلابۆشپیتسکی، دەرهێنەری ئۆکرانی و براوەی چەندین خەڵات بۆ فیلمی هۆز، فیلمی داهاتووی لە ناوچەی چێرنۆبڵ وێنەدەگرێت، کە بە ترسناکترین و کارەساتبارترین جێگەی جیهان دادەنرێت لە بۆمبی ناوەکیدا.

فیلمەکە بەناوی لوکسمبۆرگەوەیە و باس لە کۆمەڵێک خەڵک دەکات کە لە ناوچەیەکی وێرانکراو بە بۆمبی ناوەکی دەژین لە زستاندا. لەو فیلمەدا دەرهێنەر ئەو ئاسەوارە کۆنانە پیشان دەدات کە بۆمبی ناوەکی لەناوی بردووە.

سلابۆشپیتسکی پێشتر لەم زۆنەدا فیلمی دروستکردووە و ئەمە یەکەمین جاری نییە. "Nuclear Waste" کورتە فیلمێکەو پێشتر ئەم دەرهێنەرە کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە و لە فێستیڤاڵی لۆکارنۆ خەڵاتی زیوینی بەدەستهێنا لەساڵی ٢٠١٢. فیلمە درێژەکەشی، هۆز، کە باس لە کۆمەڵێک لانەوازی کەڕ و لاڵ دەکات، چەندین خەڵاتی جیهانی بەدەستهێناوە و بە یەکێک لە فیلمە باشەکان ناودەبرێت و لە فێستیڤاڵی کانیش خەڵاتی ڕەخنەگرانی بردەوە، هەروەها لە فێستیڤاڵی لەندەنیش خەڵاتی فیلمی تایبەتی بەدەستهێنا.


سەرچاوە: The Guardian




هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw