سولی ئۆن وێب
لەگەڵ دەستپێکردنی چالاکییەکانی نۆزدەهەمین فێستیڤاڵی ڕووناکبیری گەلاوێژ لە ۱۹ی ۱۱ی ۲٠۱٥ دا، ناوەندی گەلاوێژ هەستا بە کردنەوەی پێشانگای کتێبی گەلاوێژ لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی، کە تێیدا چەند ناوەندێکی کوردی، عەرەبی و فارسی بەشدارییان کردووە، پێشانگاکە تاکو ۲٥ی ۱۱ بەردەوام دەبێت.
ناوەندەکانی بەشدار لە پێشانگاکەدا:
بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی سلێمانی
دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
ناوەندی ڕۆشنبیریی هونەری ئەندێشە
دەزگای ئایدیا بۆ فیکر و لێکۆڵینەوە
ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر
ناوەندی غەزەلنووس
بنکەی ژین
سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی کوردستان
ئەکادیمیای وشیاریی پێگەیاندنی کادیران
دار میزۆپۆتامیا
دار الزمان
دار الجمل
دار الحکمه
دار الساقی
دار الكلمات
دار ابوڤبی
دار ابن الندیم
دار عدنان
دار المركز العربی الابحاپ
جێی ئاماژەپێکردنە لە پێشانگاکەدا بە بڕی جیاوازی ٪٥٠، ٪٤٠، ٪۳٠ و ٪۲٠ داشکاندن بۆ کتێبەکان کراوە.