سولی ئۆن وێب
فیلمی کچەی دانیمارکی کە باس لە ژیانی کەسایەتی لیلی ئێلبی دەکات، لە کۆشکی سپی نمایش دەکرێت ئەمیش وەکو بەشێک لە چالاکی ڕێزلێنانی "پاڵەوانانی گۆڕانکاری" لەو گروپ و تاقمە کەمانەی کە ئایدیایەکیان هەڵگرتووە و شەڕی لە پێناودا دەکەن.
ئەم چالاکیە دەخوازێت پشتگیری کۆشکی سپی بۆ ئەو کەسانە پیشان بدات و لە پاڵیشیدا ئەم فیلمە "کچەی دانیمارک" نمایش دەکرێت، ئەمیش باس لە کەسایەتی هونەرمەند لیلی ئێلبێ دەکات کە خۆشەویستی لەگەڵ کچە هاوڕێ هونەرمەندەکەیدا هەبووە بەناوی جێردا وێگنەر. ئەم کەسایەتیەش یەکێکە لەوانەی کە شەڕی کردووە تاوەکو بە ئازادی لەگەڵ ئەو کەسەی دەیەوێت بژی، ئەگەرچی بۆ تەواوی جیهانیش ڕێگەپێدراو نەبێت.
فیلمی کچەی دانیمارک لە نواندنی ئێدی ڕێدماین و ئەلیشیا ڤیکاندەرە و لەلایەن تۆم هوپەرەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.
چالاکی پاڵەوانانی گۆڕانکاری لە ٢٣ی نۆڤەمبەر کە دەکاتە ئەمڕۆ لە کۆشکی سپی ئەنجام دەدرێت و کۆمەڵێک چالاکی تریش لە پاڵ نیشاندانی ئەم فیلمەدا ئەنجام دەدرێت.
سەرچاوە: The Guardian