نۆزدەهەمین فێستیڤاڵی گەڵاوێژ کۆتایی پێهات

23/11/2015    23:03

نۆزدەهەمین فێستیڤاڵی گەڵاوێژ کۆتایی پێهات 


Têkst

سولی ئۆن وێب

ئەمڕۆ دوو شەممە ۲۳ی ۱۱ی ۲٠۱٥ پێنجەم و دوا ڕۆژی نۆزدەهەمین فێستیڤاڵی ڕوناکبیری گەڵاوێژ بوو، تێیدا مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی یەکەم و دووەم و سێیەمی فێستیڤاڵ و دابەشکردنی خەڵاتی ڕێزلێنان بۆ میوانانی فێستیڤاڵ بەڕێوەچوو، جگە لە پێشکەشکردنی چەند لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبی و هەڵسەنگاندنی ڕەخنەیی.

لە تەوەری یەکەمی پرۆگرامەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆدا، کە تایبەت بوو بە لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، ٤ لێکۆڵینەوە پێشکەش کران، ئەوانیش:
د. شێروان حوسێن خۆشناو (ئیستاتیکای زمان لای گۆران)
فەرامەرز ئاغابەیگی (پەڕ بەسەربوونی کوردان لە نیشانەوە تا مانا)
فازیل شەوڕۆ (هونەری بونیادگەری و گەڕانەوە و زایەندنی شیعریی لەدەقی کەریم دەشتیدا)
دلێر کەمال (پراکتیزەکردنا بنەمایێن رەخنا جڤاکی ل سەر هەڵبەستا باژار).
هەروەها د. موحسین ئەحمەد عومەر، هەڵسەنگاندنێکی ڕەخنەیی بۆ چیرۆکە کاندیدکراوەکانی پێشبڕکێی فێستیڤاڵ پێشکەشکرد.

تەوەری دووەمی فێستیڤاڵ تایبەت بوو بە فیکر، لێکۆڵینەوەکانی:
د.سەلام عەبدولکەریم (پەرەسەندنی ڕەوتی چەپ لە تورکیا)
حەیدەر عەبدوڵا (ڕۆڵی نوسین لە ناساندنی جینۆسایدی خۆشناوەتیدا)
جەزا محەمەد سالح (ئایدۆلۆژیای تیرۆر، داعش بە نمونە)
د. زرار سدیق (ناسینەوەی پیرشالیاری هەورامان)
سالار تاوەگۆزی (دابڕان لە ئەهلی نەقڵ).

لە پڕۆگرامی کۆتایی دا، سەرپەرشتیاری گشتی فێستیڤاڵ، مەلا بەختیار لێکۆڵینەوەیەکی بە ناونیشانی (گرنگیی ڕۆشنگەریی لە تێکشکانی سەلەفییەت) و جەختی لەسەر بەردەوامبوونی گەلاوێژ کردەوە لە ساڵانی داهاتوودا.

هەروەها گروپی میوزیکی مەحوی لەگەڵ هونەرمەند شیلان عومەر دوو گۆرانییان پێشکەشکرد، دواتر خەڵاتەکانی نۆزدەهەمین فێستیڤاڵ دابەشکران.

خەڵاتی حسێن عارف بۆ داهێنان درا بە حەمە فەریق حەسەن

خەڵاتەکانی چیرۆك:
یەکەم/ ژولیا و دەستنوسەکەی مەولانا خالید_توانا ئەمین
دووەم/ سوپاس بۆ دۆستۆیڤسکی_سوارە نەجمەدین
و دەنگدانەوە_ فەرهاد چۆمانی
سێیەم/ جەنگی کەنداو_دڵنیا ئەحمەد
چوارەم/ خاتوونێك لە ئەڵماس_پشتیوان هەڵەبجەیی
پێنجەم/ کیدەرو کۆڵت_ کیومەرس بەڵەدە

خەڵاتەکانی شیعر:
یەکەم/ مۆتێڤەکانی تری جەنگ_حسێن لەتیف
دووەم/ سفرەکەی من_بەمۆ فەتاح قادر
سێیەم/ پەرداخێکی نیوە پڕ_ئازادە ساڵحیان
و (۱،۲،۳،٤،٥،٦،۷،۸،۹)_ئاریان ئەبوبەکر

خەڵاتەکانی لێکۆڵینەوە:
دووەم/(هونەری بونیادگەری و گەڕانەوە و زایەندنی
شیعری لەدەقی کەریم دەشتیدا)_فازیل شەوڕۆ
سێیەم/(پەرەسەندنی ڕەوتی چەپ لە تورکیا)_د.سەلام عەبدولکەریم
و (ڕۆڵی نوسین لە ناساندنی جینۆسایدی خۆشناوەتیدا)_حەیدەر عەبدوڵا

سەبارەت بە خەڵاتی یەکەم نەوزاد خۆشناو ئەندامی لیژنەی هەڵسەنگاندنی لێکۆڵینەوە وتی: "هیچ لەم بابەتانە شایەنی خەڵاتی یەکەم نەبوو."













هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw