سولی ئۆن وێب
بەگوێرەی هەواڵی هۆڵیوود ڕیپۆرتەر ستۆدیۆی فیلمی هۆڵیوود، یونیڤێرساڵ، دەخوازێت ئەنجلینا جولی ڕازی بکات تاوەکو لە فیلمی ترسناکیی بووکی فڕانکینشتایندا ڕۆڵ بگێڕێت.
جولی لە ماوەی پێشوودا دواهەمین فیلمی خۆی، لە تەنیشت دەریاوە، لە سینەماکاندا نمایشکرد، کە تیایدا ئەو خانمە ئەکتەرە لە بەرامبەر هاوسەرەکەیدا، بڕاد پیت نواندن دەکات و هەمان کۆمپانیاش ئەو فیلمەی جولی بەرهەمی هێناوە. بەگوێرەی بڵاوکردنەوەی ئەو داتایانەی لەبەردەستن سەبارەت بە دواهەمین فیلمی جولی، باس لەوە دەکرێت کە بڕی ٤٠ ملیۆن دۆلار زیانی کردووە، بەڵام بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە دەخوازن کە جولی بە بەشداریکردنی لەو فیلمە ترسناکەی پلانیان بۆ داناوە زیانەکانی ئەم فیلمە ساڕێژ بکات.
کۆمپانیاکە دەیەوێت هەموو کارێک بکات تاوەکو جولی دڵخۆش بکات. هۆڵیوود ڕیپۆرتەر پێی وایە کە جولی ،دەرهێنەری لە تەنیشت دەریاوە، هەموو ئازادیەکی داوە بە کۆمپانیاکە تاوەکو بە چ جۆرێک دەیانەوێت ئەم بەرهەمە بە بازاڕی بکەن، بەوەی کە دەبینرێت لە دواهەمین پۆستەری فیلمەکەدا دوو کڵاو لە پۆستەری فیلمەکەدا هەیە لە جیاتی ئەوەی وێنەی دوو ئەکتەری گەورەی وەکو جولی و پیت لە پۆستەرەکەدا دابنرێت کە لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە لە هیچ فیلمێکدا پێکەوە بەشداریان نەکردووە.
سەرچاوە: TheGuardian