سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
لە پڕۆژەیەکی هاوبەشی سولی ئۆن وێب و نووسەری بواری هونەری سینەما کارزان کاردۆزی، سەد بابەت دەربارەی سەد شاکاری سینەمای جیهان بۆ خوێنەران بڵاودەکەینەوە، لەم پرۆژەیەدا کە هەموو ڕۆژانی شەممەیەک دەربارەی یەکێک لە فیلمە گرنگەکانی ناو مێژووی سینەما بابەتێکی تایبەت لە سولی ئۆن وێبەوە بۆ خوێنەران بڵاودەکرێتەوە، کارزان کاردۆزی بە ڕیزبەندیی مێژوویی هەرجارە و دەربارەی شاکارە گرنگەکانی مێژووی سینەما دەنووسێت و فوکس دەخاتە سەر چەند لایەنێکی تەکنیکی، مێژوویی و هونەریی فیلمەکان.
سەرجەمی ئەو نووسینانەی کە لە سولی ئۆن وێب بڵاودەبنەوە بەشێک دەبن لە پرۆژەیەکی گەورەتری نووسەر کە بریتییە لە کتێبی "سەد ساڵ سینەما، سەد دەرهێنەر" و بڕیارە لە بەهاری ساڵی ٢٠١٦ بڵاوبکرێتەوە. ئەم کتێبەی کارزان کاردۆزی کتێبێکی قەبارە گەورەیە و فۆکس دەخاتە سەر مێژووی سەد ساڵی هونەری سینەما لەڕێگەی باسکردنی ژیان و بەرهەمی سەد دەرهێنەری سینەمای جیهانەوە.
کارزان کاردۆزی هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لەبواری دەرهێنانی فیلم و سینەماتۆگرافیدا لە وڵاتی ئەمەریکا، هەروەها خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە وڵاتی ئینگلتەرا بۆ بواری بەرهەمهێنانی فیلم.