ژنان بە ئیشی دەست بەرەنگاری توندوتیژی دەبنەوە

26/11/2015    20:18

ژنان بە ئیشی دەست بەرەنگاری توندوتیژی دەبنەوە 


Şêwekar

لاژە تەها
سولی ئۆن وێب


دوێنێ ۲٥ی ۱۱ی ۲٠۱٥، لە قاوەخانەی کلتووری شاری سلێمانی، بەبۆنەی ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ڕێکخراوی فێرکاری گەڕۆك بە دروشمی (کۆڵنەدان) پێشانگایەکی ئیشی دەستی بۆ خانمانی دەستڕەنگین کردەوە، بڕیارە ئەمڕۆش تا کاتژمێر ٥ی ئێوارە بەردەوامبێت.

لە پێشانگاکەدا چەندین خاتوون بە کارەدەستییەکانیان بەشداربوون و ئەو کارانەی نمایشکراون دەفرۆشرێن. سەرۆکی ڕێکخراوی فێرکاری گەڕۆك، خاتوو چەمەن تاهیر دەربارەی ڕێکخراوەکە بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "کارەکانمان فێرکارییە بە شێوەیەکی گشتی، هەموو کەسێك دەتوانێت بەشداری بکات بەبێ جیاوازی ڕەگەز و تەمەن، بەبێ بەرامبەر."

هەروەها وتی: "ئەو کارانەی ئێمە دەیکەن بۆ زیندووکردنەوەی بابەتی کلتووری کۆنی خۆمانە".

جێگای باسە، ڕێکخراوی فێرکاری گەڕۆك ڕێکخراوێکی سەربەخۆیە، ئیشی دەست یەکێکە لە فێرکارییە گرنگەکانی ڕێکخراوەکە، جگە لە بابەتە زانستییەکان، فێربوونی زمان، فێربوونی زانستی کۆمپیوتەر، خولی سەرتاشی، خولی جوانکاری خانمان، خولی دروومان، خولی ڕیسایکلین و خولی دەستڕەنگینی. تاکو ئێستا ۳ پێشانگای تایبەتیان  لە سلێمانی کردۆتەوە. 

بۆ بەشداربوون لەو خولانەی ئەم ڕێکخراوە دەیکاتەوە، هەموو کەسێک دەتوانێت لە ڕێگەی فەیسبووکەوە پەیوەندیان پێوە بکات و بەشداربێت لە خولەکانیاندا.











هه‌والی زیاتر

3D و سورریاڵ

Şêwekar

27/12/2015

3D و سورریاڵ

zortirîn xwênraw