بەکارهێنانی با بۆ دروستکردنی موزیک

26/11/2015    21:09

بەکارهێنانی با بۆ دروستکردنی موزیک 


Dîzaîn

رێژین نەجمەدین

تەلارسازی کڕواتی "نیکۆڵا باسیچ" بێزار دەبێت لەوەی کە شارە وێرانەکەی "زادار" بە تەلاری کۆنکرێتی بنیاتبنرێت، بۆیە بڕیار دەدات کە هەندێک موزیک بهێنێتەوە بۆ ناوچەکە... تەلارسازەکە ئامێرێکی موزیکی تەواو سروشتی دروستکرد، ئۆرگانە دەریاییەکە کە بریتییە لە 35 بۆری ئۆرگانی لە قەراغە مەڕمەڕی شارەکەدا دانراوە و موزیکێکی جوان دروستدەکات کاتێک شەپۆل بەر کەنارەکە دەکەوێت.

ئۆرگانە دەریاییەکە زیاتر لە 70 مەتر درێژە و لە پلە مەڕمەڕیەکانی کەنارەکەدا دانراوە، کەنارەکە دەبەستێتەوە بە دەریای ئەدریاتیک و شەپۆل دەگۆڕێت شەپۆل دەگۆڕێت بۆ موزیکێکی ڕیتمدار. هەر سێتێک لە پلەکان 5 بۆری تێدایە و تیونکراوە بە کۆردێکی جیاواز. بۆریەکان بە کۆمەڵێک کەناڵی باریکەوە بەیەکەوە بەستراونەتەوە کە کاردانەوەیان هەیە بۆ شەپۆل و با.

ئۆرگانە دەریاییەکە نەک تەنها شوێنێکی خۆشەویستە لە لای کەسانی ناوخۆیی و گەشتیاران بەڵکو خاوەنی چەند خەڵاتێکی تەلارسازیشە، وەک خەڵاتی ئەوروپی 2006ی شوێنی گشتی، کە تیایدا پێناسە کرا وەک "باشترین شوێن بۆ تەماشاکردنی خۆرئاوا بوون و هێڵی دوورگەی ئوڵژان، هاوکات گوێبگریت لە پارچە مۆزیکەکان کە لە لایەن دەریاکە خۆیەوە لێدەدرێت."

هەرچەندە ئۆرگانی دەریایی تا رادەیەک خەیاڵییە، بەڵام ئەمە یەکەم جار نییە کە تیایدا تەلارسازی وەک ئامێری مۆزیکی بەکار هاتتوە، هونەرمەندی هۆڵەندی جێرۆین بیشرو توون سێ زوڕنای قوچەکی گەورەی دروستکردووە بۆ گوێگرتن لە ژینگە، خوێندکارانی ئەستۆنیا بەم دواییە 3 دەنگ گەورەکەری تەختەییان بەکارهێنا بۆ گەورەکردنی دەنگی دارستانەکەی چواردەوریان.



هه‌والی زیاتر

ستایلێکی جیاواز

Dîzaîn

20/04/2016

ستایلێکی جیاواز

zortirîn xwênraw