سولی ئۆن وێب
زیاتر لە ٣٠٠ موزیسیان و ئەکتەر و نووسەر لە نێویاندا دەیڤد بۆوی و ئێما سۆمسۆن نامەیەکی کراوەیان ئیمزاکردووە تاوەکو لە هەفتەی داهاتوودا بیدەنە ئامادەبووانی کۆبوونەوەکەی پاریس کە لە بارەی ژینگەوە قسە دەکەن.
بژورگ، دەیڤد بۆوی و دەستەیەک لە موزیسیان، ئەکتەر، هونەرمەند، ڕۆماننووس و کەسایەتی بەناوبانگی جیهانی خاوەن کارگە گەورەکان داوایان لە گفتووگۆکەرانی وڵاتە زلهێزەکان کرد کە سەبارەت بە پرسی ژینگە لە پاریس بگەنە ڕێککەوتن و مەترسی گەورەی گەرمبوونی گۆی زەوی چارەسەر بکەن.
نامەی نێردراو بۆ وەزیری خاریجی فەرەنسا و بەرپرسی ژینگەی یەکێتی ئەوروپا کە بەرپرسیارە لە گفتووگۆکان دەربارەی ژینگە لەلایەن کۆمەڵێک کەسی هەڵبژێردراوی کلتووریی بەڕیتانیاشەوە ئیمزاکراوە، لە نێویاندا ئەکتەرانی وەکو ستیڤ کوگان و ئێما سامسۆن، موزیسیارانی وەکو دامۆن ئالبارن و گەی گارڤی، نووسەرانی وەکو یان ماکئیوان و فیلیپ پوڵمان.
سەرۆکی ئینیستوتیتەکانی نەتەوەیی وەکو ڕۆیاڵ ئۆپێرا هاوس، ڕۆیاڵ ئەلبێرت هۆڵ و شانۆی نەتەوەیی، لەگەڵ بەرپرسانی بافتا و موزیکی بەڕیتانیادا، لەو ٣٠٠ کەسەدابوون کە نامەکەیان ئیمزا کردبوو تا داوا لە حکومەتەکان بکەن ئەو ڕێکەوتنەی لە پاریس دەکرێت جێبەجێی بکەن.
نزیکەی ١٥٠ سەرکردەی جیهان، لەنێویاندا باراک ئۆباما، زی جینپینگ و دەیڤد کامیرۆن لە ڕۆژی دووشەممە دەگەنە پاریس بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی ژینگەیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمەش بە گەورەترین کۆنفڕانسی دیپلۆماتی دادەنرێت کە تا ئێستا ڕێکخرابێت.
سەرچاوە: the Guardian