سولی ئۆن وێب وەرگێرانی لە ئینگلیزیەوە: تافان نەجات لەناوەراستی نۆڤەمبەر هێزی کوردی بە هاوکاری هێزە ئاسمانیەکانی ئەمەریکا، توانیان چەکدارەکانی داعش لە شنگال دەربکەن، لە ئابی 2014 هێزە چەکدارەکان دەستیان بەسەر شنگالدا گرت و برێکی زۆر گەورە لە خەڵکی یەزیدی کوشت و دوور خستەوە کە لەئێستادا بە قەسابخانەی شنگال ناسراوە. هەزارەها یەزیدی بەرەو چیای شنگال هەڵهات، بەشێوەیەک رووبەرووی حاڵەتێکی بێ هیواو لە چاوەروانی رزگارکردنیان. لە لادێکەدا، مندڵ و پیاو و ژنە پیرەکان کوژران، و لە هەمان کاتدا چەندەها ئافرەتی گەنج بران و دەستدرێژیان دەخستنە سەرو، و هەندێکیشیان وەک بەندایەتی فرۆشران. لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەم چیرۆکە کراوە لە لایەن فۆتۆگرافەری کوردی سەیڤان سەلیم، کە لە عێراق لەدایک بووە بەڵام ناچار کراوە کە رابکات هەروەک منداڵێک. لە خێوەتگەیەکی پەنابەران، چەند مانگێک دوای قەسابخانەکە، چەند ئافرەتێکی بینی کە لە ژێر بەندایەتی دەستی چەکدارانی داعش رایانکردبوو و زۆر پەرۆش بوو بۆ بەدواچوونی چیرۆکەکانیان و دەیزانی کە پێویستە شتێک بکات- هەر شتێک- تا نادادپەروەری بەرەو رووناکی بهێنێت. وێنەکانی سەلیم، هەر وەک چیرۆکە تایبەتەکان باسدەکرا لەلایەن ژنەکانەوە، پێشکەش دەکران لە " هەڵهاتن"، کە پرۆژەیەکی قووڵ و جوڵاندنی ئەم بەشەی لە " نەخشەی جێگۆرکێ" ێک، هەروەها گەورەترین پرۆژەی ئۆنلاینی ئینتەرنێتە کە بنیاتدراوە لە لایەن میترۆگرافی بریکاری وێنەو نووسەران لە سەرانسەری جیهاندا. "هەر یەک لە چیرۆکەکانیان مەرگەسات بوو، ئازار کێشانەکانیان زۆر گەورە بوو" هەروەک سەلیم دەڵێت." هەستم دەکرد ئەوە ئەرکی من بوو کە ئەمە نیشان بدەم، هەر وەک ئافرەتێکی کورد و فۆتۆگرافەرێکی رۆژنامەوانی کە دەتوانم پەیوەندیان پێوە بکەم بە زمانی خۆیان. پێویستە جیهان بزانێت چی بەسەر ئەو کچانە روودەدات کە هێشتا گیرۆدە و دیلن". پێش ئەوەی وێنەی ئافرەتەکان بگرێت، سەلیم گوێی لە چیرۆکەکانیان گرت، زۆربەیان ئەوەندە توشی شۆک ببون کە نەیاندەتوانی باس لەوە بکەن چیان بەسەردا هاتووە، هەندێکیان چەندەها جار فرۆشرا بوون، و هەندێکیان دووگیان ببوون لە لایەن ئەو کەسانەی کە رفاندبونیان ، هەندێکیشیان ئەندامانی خێزانەکەیان کوژرابوون. هەروەها بەڵێنیدا کە ناسنامەی ئەو کەسانە ئاشکرا نەکات کە رەزامەند بوون لە وێنەگرتنیان،و داوای لێکردن کە رێگەی بدەن بە جلی هاوسەرگیری سپی یەزیدیەوە وێنەیان بگرێت. "دابونەریت و ئایینی ، مافی ئەنجامدانی سێکس تەنها دوای هاوسەرگیریە. ئەم مافەشیان لەلایەن داعشەوە لێبرا" هەروەها سەلیم دەڵێت" من ویستم ئەوەیان پێ بڵێم کە هێشتا بێگەردترین و پاکترینن لە دڵەوە". "کار کردن لەسەر ئەم پرۆژەیە بۆتە تامەزرۆیی من، بەهەموو توانایەکمەوە کار لەسەر ئەمە دەکەم" هەروەک دەڵێت. "هەموو ئازارەکانیان پێویستە لەبیر نەکرێت و لێی خۆش ببێت. ناتوانم تێبگەم هەندێک کەس بۆچی پێویستە ئازاربکێشن لەم سەردەمەدا لەسەر شێوازی ئایین و پەرستنیان. هیوادارم خەڵک بزانن کە داعش چین و لەرێگەی ئەم بەڵگانەوە". سەیڤان سەلیم هەر لە منداڵیەوە لە عێراق رایکردووە لەگەڵ خێزانەکەیدا، لە باکوری ئێران گەورە بووەو لە ساڵی 2012 گەرایەوە بۆ عێراق. کاری بۆ میدیایی ناوچەیی کورد کردوە لە 2013 و ئێستا وێنەگرێکی رۆژنامەوانە- وێنە دەگرێت بۆ AP و هاوکاری Metrography photo agency دەکات. تێبینی وێنەگر: وردەکاری کەسایەتی کچەکان سرابوونەوە، ناوەکانیان گۆرابوو،تایبەتمەندی جەستەیی دیاری کرابوو و دارشتنی(وەک کوتان) سرابوونەوە بۆ ئەوەی سەلامەتییان پارێزراو بێت. سەرچاوە: nationalgeographic