سایروس کابیرۆ بناسن

29/11/2015    19:30

سایروس کابیرۆ بناسن 


Şêwekar

سولی ئۆن وێب

سایروس کابیرۆ شێوەکار و پەیکەرتاشە. ئەو کاری دیزاین دەکات بەتایبەتی دیزاینی عەینەک بەشێوەیەکی هونەری بە کەلوپەلی فڕێدراو. 

سایروس لە ستۆدیۆکەی لە نایرۆبیی کینیا هەموو کەلوپەلێکی فڕێدراو دەگۆڕێت بۆ عەینەک. زۆرینەی کارەکانی لە پارچەی فڕێدراوی کۆمپیوتەرەوە دروست دەکات. 

ئەو دەڵێت، "ئەگەر بە شەقامەکانی نایرۆبیدا بگەڕێیت خەڵکی دەبینیت کە عەینەکەکانی من لەچاو دەکەن. عەینەکەکانم تەواو سەرنجی خەڵکی ڕادەکێشن."

هەروەها سایروس دەڵێت، "کاتێک گەنج بووم زۆر حەزم بە عەینەک دەکرد، بەڵام باوکم هەرگیز نەیهێشت من عەینەکی تایبەت بە خۆمم هەبێت، هەر لەبەرئەوەش بوو کە دەستمکرد بە دروستکردنی عەینەک."

ئەو دەڵێت، "من حەز بە کەلوپەلی فڕێدراو دەکەم. من هەوڵی ئەوە دەدەم کە چانسێکی تر بدەم بە کەلوپەلی فڕێدراو. بۆیە دەیانگۆڕم بە شتێکی تر، کە دەکرێت بۆ ماوەی ١٠٠ ساڵی تر بمێننەوە."

بێگوومان ئەوەی لەم زەمەنەدا هەڕەشەیە بۆ ژینگەی گۆی زەوی بریتییە لە بەرهەمە ئەلکترۆنییەکان. سایروس دەڵێت، "دەبێت بیر لەوە بکەینەوە کە چۆن دەتوانین چیتر بۆڕدی کۆمپیوتەر دروست نەکەین، بەڵکو جارێکی تر بەکاریان بهێنینەوە. هەروەها دەبێت داهێنەر بین لەو کارەی کە ئێمە دەیکەین." 

سەرچاوە: ckabiruart.daportfolio.com




































هه‌والی زیاتر

3D و سورریاڵ

Şêwekar

27/12/2015

3D و سورریاڵ

zortirîn xwênraw