سولی ئۆن وێب لە ژێر ناونیشانی”ساڵە رەشەکان” مۆزەخانەی هامبۆرگەبانهۆف لە بەرلین، پێشەنگەیەکی بۆ زیاتر لە ٦٠ کاری هونەری سەردەمی رژیمی نازی لە ئەڵمانیا کردەوە. ئەوەی بیرۆکەی ئەم پێشەنگەیەی سەرنجڕاکێشکردوە، ئەوەیە کە هەموو کارەهونەریەکان دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی نازی کە لە مۆزەخانەی نەتەوەی بەرلین کۆکرابونەوە، جا ئەگەر ئەوکارانە وەک کارێکی هونەری بەهادار کڕابێت وەک کاری هونەرماندەکانی سەربەرژێمی نازی، یان وەک دژەهونەر کۆکرابێتەوە، چونکە لەسەردەمی نازیدا لەئەلمانیا چەندین شێۆازی هونەری مۆدێرنەی کلاسیکی بەنمونە شێوازی تەعبیری وەک دژەهونەر ناسێندران و قەدەغەکران. نمایشکردنی هەردوو جۆر لەم شیوازە هونەریانە لە پێشەنگەیەدا، رەگدانەوەی زۆر ناوازەی لای بینەران دروستکرد. پێشەنگەی “ساڵە رەشەکان” کارەهونەریە د ژبەیەکەکان بەیەکەوە نمایشدەکەن، بەنمونە پەیکەری یارزانی مولاکەمەی خۆشەویستی نازیەکان ماکس شمێلینگ کە لەلایەن پەیکەرساز رودۆلف بێلینگ لەساڵی ۱۹۲۹ دروستکراوە، بەرامبەر تابلۆGarnd nue couchee هونەرمەند پیکاسو لەساڵی ۱۹٤۲ دروستی کردبوە کەلەسەردەمی نازیدا وەک دژەهونەر ناسرا. لەم پێشەنگەیەدا جۆرێک لە خوێندنەوەی مێژوی هونەر دەبێنین کە چۆن لەسەردەمە جێوازاکەندا شیوازێک لە هونەر بەرزدەنرخێندریت و شیوازێک قەدەغەدەکرێت، ئەم پێشەنگەیە وەک شایەتحاڵی ئەوسەردەمانەیە و تا ۳۱ /٦/۲٠۱٦ لە مۆزەخانەی هامبۆرگەربانهۆف لە بەرلین کراوەیە. سەرچاوە: euronews