سولی ئۆن وێب
مۆنیکا رێدسیزی لە دایکبووی ١٩٧٤ و مۆنیکا بێریزێسکای لە دایک بووی هەمان ساڵ ١٩٧٤ لە دوای خوێندنیان پێکەوە لە بەشی فۆتۆ لە ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانی پۆزنان، لە سالی ٢٠٠٠ دەستیان کرد بە پرۆژەیەکی هاوبەش لە ژێر ناوی زۆرکا.
لەو کاتەوە بەردەوام کاری تێدا دەکەن وەک گروپێک لە هاوڕێیان و فۆتۆگرافەرانی دیش، فۆتۆکان دەگرن و پێکەوە لە ژێر ناوێک و کۆنسێپتێکدا دایدەڕێژن.
کارەکانیان دەڕبڕی ژیانی رۆژانەو وێنەی کەسایەتی ژن و کچ، سایەق، یاریزانی لەش جوانی، پەنابەر، بێهۆش و بێلانەکان و چەندینی تر، ئەم کارانە لە گازێتای رۆژانە بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ چەندین گۆڤاری هەفتانەو مانگانە دوا بەدوای ئەوەی ناوبانگێکی دیاری بەدەست هێنا.