سولی ئۆن وێب ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا بەیانیی ئەمڕۆ ٣٠ی ١١ی ٢٠١٥ بەئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری و پارێزگاری دهۆک، سێیەمین کۆنفرانسی کتێبخانە گشتییەکان لەژێر ناونیشانی "بهرهو چهسپاندنى بنهماكانی هاووڵاتیبوون و بههاكانى مهدهنیهت" لەشاری دهۆک و لەنێو هۆڵی هۆتێل ڕیکسۆس دەستی بە کارەکانی کرد. بڕیارە کۆنفرانسەکە هەتا ٢ی ١٢ی ٢٠١٥ بەردەوام بێت و تیایدا ژمارەیەک سیمیناری تایبەت بە بواری ڕۆشنبیری و کتێبەخانە پێشکەش دەکرێت. دەربارەی ئەم کۆنفرانسە، حەسەن عارف بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەریی دهۆک بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "ئەم کۆنفرانسە ساڵانەیە و لە ساڵانی ڕابردوودا لە هەردوو شاری سلێمانی و هەولێر ئەنجامدراوە و خولی سێیەمی کۆنفرانسەکە بۆ ئەمساڵ لە دهۆک ئەنجام دەدرێت کە تیایدا لە ڕۆژانی کۆنفرانسدا چەندین سیمیناری تایبەت پێشکەش دەکرێت." جێی ئاماژە بۆکردنە ڕۆژانە لە میانی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکەدا لە بەیانیان و ئێواران زنجیرەیەک سیمیناری تایبەت بە خوێندنەوە و کتێبخانە لەلایەن ژمارەیەک لە نووسەران و مامۆستایانەوە پێشکەش دەکرێت.