بەهجەت یەحیا: دوو بەرهەمی جیاواز و نوێ

01/12/2015    13:23

بەهجەت یەحیا: دوو بەرهەمی جیاواز و نوێ 


Mwsîk

سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: راز حسن

ناوەندی ڕۆشبیری و هونەری ئەندێشە بە هاوکاری ڕاگەیاندنی زاکۆی کۆیە ڕێ و ڕەسمێکی بۆ هونەرمەند بەهجەت یەحیا ڕێکخست.
هونەرمەند بەهجەت یەحیا لەگەڵ ناوەندی هونەری ئەندێشە دەستی کرد بە بڵاو کردنەوەی کتێب و سی دییە نوێکەی لە سلێمانی دواتریش لە هەولێر و هەندێک ناوچەی دیکە و پاشانیش ڕۆژی یەک شەممە ٢٩/١١/٢٠١٥ کاتژمێر ١ی پاشیوەڕۆ لە زانکۆی کۆییە دەست کرا بە ڕێ وڕەسمەکە کە بریتیبوو لە فرۆشتن و واژۆ کردنی بەرهەمەکانی.
لە سەرەتادا هەژار مەجید بەڕێوبەری ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری ئەندێشە وتی، " کارەکانمان ئەمڕۆ بریتییە لە واژۆ کردن و ئیمزاکردنی دوو بەرهەمی نوێی هونەرمەند بەهجەت یەحیا کە یەکێکیان ئەلبومێکە بە ناوی "گەڵایەکم با هێناومی" و ئەوی تریان کتێبێکە بە ناوی "بە دوای عەشقدا" و پێکدێت لە ژیان نامە و گۆرانیەکانی و نۆتەی کارەکانی هونەرمەند."
پاشان هونەرمەند بەهجەت یەحیا پاش سوپاس بۆ ئامادەبونی خوێندکاران وتی، "لە هەموو جیهاندا خوێندکارانی زانکۆ هەمیشە پێشەنگن لە هەموو شتێکدا، هەروەها ئەو هەنگاوی بەریەک کەوتنە لە نێوان هونەرمەند و خەڵک لای ئێمە تازە هەوڵی بۆ دەدرێت لە کاتی بڵاو کردنەوەی بەرهەمەکانیاندا".













هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw