لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال جارێک چارلی چاپلن وتی ئەوەی یەکێک پێویستیەتی تاوەکو فیلمێکی کۆمیدی پێدروست بکات "پاڕکێک، پۆلیسێک و کچێکی جوانە." چاپلن لەوەدا شکستیهێنا کە ناوی جلەکانی خۆی نەهێنابوو کاتێک ئەو جلانە بە هەموو جیهانی ناساند. لەو کتێبەدا لەو چوار ژنەی چارلی چاپلن ژیانی هاوسەری لەگەڵ پێکهێناون لەماوەی ٨٨ ساڵی تەمەنیدا،ژنێکیان دەبینیت، ئەویش پاولیت گۆداردە، لەو وێنەیەشدا مۆزێکی بەدەستەوەیە و پێدەکەنێت. نووسەرەکەی ئەم کتێبە بە شتێکی بەنرخ دادەنێت و وەک ڕێز و ستایشێک دەیبینێت بۆ ئەم دەرهێنەر و ئەکتەرە گەورەیەی جیهانی سینەمادا، چارلی چاپلن. ئەم کتێبە لەلایەن دەزگای ئەڵمانیی "Taschen Books" بڵاوکراوەتەوە بە قەبارەی ٥٦٠ لاپەڕە و کێشی ٧ کیلۆگرام، کە شێوەی تەلەفزیۆنێکی بچووکی هەیە و زۆر بە گران دەتوانرێت لە جێگای نووستندا بخوێنرێتەوە، هەروەها بە دەگمەنیش لەسەر هەموو مێزێک جێی دەبێتەوە. لەو کتێبەدا تەواوی ژیان و سەرگوزشتەی چارلی چاپلنی لە خۆگرتووە بەشێوەیەک لەسەرەتای تەمەنییەوە تاوەکو مردنی. هەروەها باس لە وازهێنانی چاپلن دەکات لە شانۆدا و چوونی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکەمین کارکردنی فیلمی لەگەڵ کیستۆندا. دونکانی نووسەری ئەم کتێبە دەڵێت، "ئەوەی من دەمویست بیکەم ئەوەبوو کە مێژوویەکی زارەکیی بگێڕمەوە. هەر لەبەرئەوەش کاتێک کتێبەکە دەخوێنیتەوە ئەوە چاپلن و هاوکارەکانیەتی کە قسە دەکەن نەک من. تۆ لەبارەی ژیانی چاپلنەوە دەخوێنیتەوە لەگەڵ ئەوەی چۆن فیلمەکانی دروستکردووە." دونکان دەڵێت کە چەندین کتێب دەربارەی ئەم هونەرمەندە گەورەیە هەیە، بەڵام ئەم کتێبەیان جیاوازە. "ئەو هەمیشە زۆر بە تایبەت کاریکردووە و شتەکانی بە نهێنی هێشتۆتەوە و منیش ویستوومە ئەو نهێنیانە بگێڕمەوە." ئەوەی لەم کتێبەدا شتەکان دەگێڕێتەوە هەموو ئەوانەن کە لەگەڵ چاپلندا ژیاون، کەسێک نابینیت کە لەگەڵ چاپلندا نەبووبێت و لەم کتێبەدا لەبارەی چاپلنەوە قسەبکات. ماڕک تاوەری سەرپەرشتیاری ئەم کتێبە دەڵێت، "من پێموانییە هەرگیز خۆری چاپلن ئاوا ببێت." سەرچاوە: TodaysZaman