سولی ئۆن وێب
شه‌وگه‌ڕه‌كان ناوی یه‌كه‌مین ڕۆمانی میران ئه‌براهامه به زمانی كوردی، پێشتر نوسه‌ر به زمانی هۆڵەندی دوو ڕۆمانی دیكه‌ی چاپ كردووه و هه‌مان ڕۆمانیش بڕیاڕه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به زمانی هۆڵندیش چاپ و بڵاوبێته‌وه، له‌باره‌ی ڕۆمانه‌كه‌یه‌وه نوسه‌ر ده‌ڵێت: ڕۆمانی شه‌وگه‌ڕه‌کان، سکێچی پۆترێتی چه‌ندین مرۆڤی که‌نارگرتووه، پۆترێتێک که له ڕه‌نگ و هێڵکاری و فۆرمدا ئه‌بستراکته و هونه‌ریانه کاری له‌سه‌ر کراوه، به هێزی خه‌یاڵ و ته‌کنیکی هونه‌ری چیرۆک نووسین و حه‌وسه‌ڵه‌ی گێڕانه‌وه کارەکته‌ره‌کان خوڵقێنراون و به‌ده‌نگ و ڕه‌نگیان خۆیان نمایش ده‌که‌ن و به‌سه‌رهاتی ژیانی خۆیان ده‌گێڕنه‌وه.
ماوه‌ته‌وه بڵێن ئه‌م ڕۆمانه ئێستا له كتتێبفرۆشه‌كان ده‌ستده‌كه‌وێت.