سولی ئۆن وێب ئەکادیمیای زانست و هونەری وێنەی جوڵاو لیستی باشترین فیلمە دۆکومێنتەریەکانی ئەمساڵی کورتکردەوە و ١٥ باشترین فیلمی ئەمساڵی دیاریکرد تاوەکو لە ئۆسکاری ٢٠١٦دا کێبڕکێ بکەن بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکومێنتەری. لە نێو ئەو فیلمانەدا Amy هەیە کە فیلمێکی دۆکومێنتەریە لە دەرهێنانی ئاسیف کەپادیا کە دەربارەی ژیانی کەسایەتی بەناوبانگ ئامی واینهاوسە، هەروەها فیلمەکەی ئەلێکس گیبنی "Going Clear"، لە پاش ئەمانەشدا فیلمی دۆکومێنتەری "ناوی نام مەلالە" هەیە، ئەمیش دەربارەی چالاکوانی پاکستانی مەلالە یوسەفزایە کە دەیڤس گوگنهێیم دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.لەگەڵ گیبنێی و گوگنهێیمدا، دەرهێنەرێکی تریش هەیە کە پێشتر بۆ ئۆسکار کاندیدکراوە و خەڵاتی بردۆتەوە ئەویش مایکڵ مۆرە و بە فیلمی "دواتر هێرش بکەینە سەر کێ؟". جۆشوا ئۆپنهایمەر کە ساڵی ٢٠١٣ بە فیلمی کرداری کوشتن کاندیدبوو بۆ وەرگرتنی خەڵات، ئەمساڵیش بۆ فیلمی شێوەی بێدەنگی کاندیدە بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە. ئەم پانزە فیلمە لە ١٢٤ فیلمی دۆکومێنتەری هەڵبژێردراون پاش ئەوەی ئەندامانی ئەکادیمیا دەنگیان لەسەر باشترین پانزە فیلمی ئەو لیستە درێژە داوە. بڕیارە دواتریش لیستەکە کەمبکرێتەوە بۆ ٥ فیلم و لە ٢٨ی فێبریوەریشدا باشترین فیلمی دۆکومێنتەری هەڵبژێردرێت. لیستی باشترین فیلمە دۆکومێنتەریەکان: ئامی (دەرهێنەر: ئاسیف کەپادیا) باشترینی دوژمنەکان(دەرهێنەر: ڕۆبێرت گۆردۆن، مۆرگان نێڤیل) کارتڵ لاند(دەرهێنەر: ماتیۆ هێینمان) ڕوونبوونەوە (دەرهێنەر: ئەلێکس گیبنی) ناوی نام مەلالە (دەرهێنەر: دەیڤس گوگنهێیم) دڵی سەگ(لاوری ئەندرسن) زەوی ڕاو (کێربی دیک) مارلۆن گوێم لێبگرە (ستیڤان ڕیڵی) شێوەی بێدەنگی (جۆشوا ئۆپنهایمەر) مێرو(جیمی چین) سێ دەقیقە و نیو، دە گولە(ماڕک سیلڤەر) وەک هاوڕێ هاتین(هوبێرت ساوپەر) چی ڕوویدا، خاتوو سیمۆن(لیز گاربوس) دواتر هێرش بکەینە سەر کێ؟ (مایکڵ مۆر) زستان لە ئاگردا(ئێڤجێنی ئافینێڤسکی) سەرچاوە: The Guardian