سولی ئۆن وێب پەیکەر سازی ئۆکرانی ئەلیکسەندەر میلوڤ کارێکێ نوێ و قەبارە گەورەی نمایش کرد، کارەکە هەڵگری چیرۆکی منداڵییە، باسی گێرانەوەو گۆرانی شەو رۆژ دەکات. دەرەوەی کارەکە دوو کەسایەتییەو دانیشتوون و پشتیان لەیەکە، دوو پەیکەری ناوەوە دوو منداڵە و دەست لە یەک دەدەن لە رێگەی ئەم دەست لێدانەوە و وایەرەوە رووناکی دروست دەبێت، کارەکە ناوی خۆشەویستی میلۆڤە و وێنای بەربەرەکانی و هیوا دەکات و هیوایەک بۆ ناوەوەی مرۆڤەو هونەرمەند دەڵێت ئەم کارە وەک سروشتی مرۆڤ خۆیەتی لە ناوەوەو دەرەوەی، جێگەی باسە ئەمکارە لە بەرهەمی فیستیڤاڵی پیاوی ساڵە لە ئۆکرانیا.