سولی ئۆن وێب ئەم دارەی لە وێنەکەدا دەیبینن لە ناو چوارچێوەی دیواری پەرستگایەکی بودیەکانە لە چین ، هەروەک لە یاساو رێسایاندا هەیە کە چۆن پارێزگاری لەو دارە بکەن. هەموو پایزێک کاتێک وەرزی گەڵا وەرین دێت یەم شوێنە دەبێتە شوێنێکی گەشتیاری و بە رووباری گەڵا ئاڵتونیەکان ناوی دەبەن. جێگەی باسە ئەم دارە بەردەوام پارێزگاری لێدەکرێت و دوو شارەزای بودیەکان ئاگاداری دەکەن، ئاماژە بەوەش دەکەن تەنها دار نییە بەو شێوە کاری لەسەر بکەن بەڵکو هەموو دارێکی لەو شێوە لە یاسایاندا هەیە کە پارێزگاری لێ بکەن و چونکە سمبولی پاراستن و پێکەوەیی کۆمەڵایەتییە.