سولی ئۆن وێب هونەرمەند لە مەکدۆنیا لە دایک بووەو نیشتەجێی شاری میلانۆیە، رۆبەرت غلیغۆرۆفی هونەرمەند و فۆتۆگرافەر هەمیشە ئارەزووی ئیستیفزاز دەکات. رووبەروبونەوەی کۆمەڵگا هێندە ئاسان نییەو بەردەوام کاری دەوێت و جەنگی دەوێت بۆ ئەوەی لەو شێوە دەری بکەیت کە خووی پێوە گرتووە. ئەوەی ئێمە پێی راهاتووین ئەو وێنە چەسپیوەیە کە لە مێشکماندا هەڵمان گرتووە نامانەوێت زیاتر لەوە بیر بکەینەوە، کاتێک توندی دەبینین رەتی دەکەینەوە بەڵام بێ پرسیار و لاشمان ئاساییە لە سێکسدا ئەو توندیە بەکاربهێنین ئەمەیە خۆویستیمان لەبەرامبەر ئەم جیهانەدا. هونەرمەند هەمیشە جەنگی ئەمە دەکات و خۆی دەخاتە نێو هەموو شوێنێک و جێگەیەکەوە و هەمیشەش دەست بۆ بڤەکان دەبات. سەرچاوە: gligorov.aeroplastics