کەمپەینی (با جیهان پرتەقاڵی بکەین) درێژەی هەیە

03/12/2015    20:50

کەمپەینی (با جیهان پرتەقاڵی بکەین) درێژەی هەیە 


Têkst

سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ژیوار جەوهەر



لە درێژەی کار و چالاکییەکانی کەمپەینی (با جیھان پرتەقاڵی بکەین) ی زانکۆی ئەمریکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان، ڕۆژی چوارشەممە ۲ی ۱۲ی ۲٠۱٥ بە دروشمی (ھەر کە یەکجار کێشەیەکمان بینی، ناتوانین جارێکی تر چاوپۆشی لێبکەین) سیمینارێک ئەنجامدرا، کە تێیدا ۳ لێکۆڵینەوە پێشکەشکرا لەگەڵ چەند پارچەیەک میوزیک و خوێندنەوەی شیعر. بە ئامادەبونی گروپێک لە خویندکارانی زانکۆی سلێمانی و ئەندامانی (کۆمەڵەی ٦٨)  .

سەرتای سیمینارەکە بە وتەیەکی چۆمان ھەردی دەستی پێکرد، کە تیایدا تیشکی خستە سەر گرنگی ھاندانی خوێندکاران و ئەنجامدان و ڕێکخستنی ئەم جۆرە سیمینارانە لە لایەن خوێندکاران خۆیانەوە.

. جێگای باسە ئەم سیمینارە لەلایەن گروپی (کردار) ەوە ڕێکخرابوو کە یانەیەکی سەر بە زانکۆی ئەمەریکییە. پارساڵ، یەکەمین سێمینار خۆی ئەنجامدا، کە تیایدا کۆمەڵێکی زۆر لە نووسەر و ھونەرمەند و کەسایەتی بەشداریان کرد.
یەکێک لە ڕێکخەرانی سێمینارەکە بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند،"ھەرچەندە بەھۆی ئەو بارودۆخەی کە ناوچەکەی گرتۆتەوە، نەمانتوانی وەک ساڵی ڕابردوو سیمینارەکە بەو شێوە گەورەیە ڕێکبخەین، ھیوادارین بۆ ساڵانی داھاتوو بتوانین باشتری بکەین."

بابەتی لێکۆڵینەوەکان پێکھاتبوون لە:
نایەکسانی لە نێوان میدیای سەربەخۆ و ناسەربەخۆ لەلایەن خوێندکار ئارام سوارە

ئەو ئاستەنگانەی چالاکوانانی ژن ڕووبەڕووی دەبنەوە
لەلایەن خوێندکاران بەھەشتی فەتاح و چرا حوسێین
 
ژن و بەشداری کردن لە کایەی سیاسی لەلایەن خوێندکار گوڵان موحەمەد

دواتر ئامادەبووان پرسیارەکانیان ئاڕاستەی ئەو خوێندکارانە کرد کە لێکۆڵینەوەکانیان ئەنجام دابوو.
ھەروەھا خوێندکار لاڤە عومەر، چەند ھۆنراوەیەکی خۆی خوێندەوە.
خوێنکاران ژیر و ھەرێم و بۆتان چەند پارچە میوزیکێکیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

بڕیارە ڕۆژانی داھاتووش چەندین چالاکی دیکەش ڕێکبخریت.



وێنەکان: لاژە تەها
پەیجی فەڕمیی زانکۆی ئەمریکی




















هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw