سولی ئۆن وێب
کتێبخانەی گشتی بەڕیتانیا بڕی ٢٢٠ هەزار یۆرۆی تەرخانکرد بۆ کڕینی یادەوەری و نووسراوە تایبەتیەکانی کێنیس ویلیامز. بۆ زۆرینەی خەڵکی فیلمی دکتۆر ژیڤاگۆیەکێکە لە باشترین فیلمەکانی مێژووی سینەما، بەڵام بۆ کێنیس ویلیامز شتەکە پێچەوانەیە. ئەو پێیوایە "هیچ فیلمێک نابێت بێزارکەربێت، ئەم فیلمە بێزارکەرە."
ڕاکەی ویلیامز سەبارەت بەم فیلمە مەزنەی مێژووی جیهان و دەرهێنەرەکەی "دەیڤد لین" بۆ یەکەمینجار لە یادەوەریەکانیدا ئاشکراکرا، کە ئەمیش لە ڕێگەی کتێبخانەی گشتی بەڕیتانیاوە بڵاوکرایەوە. ئەو نووسیویەتی کە "ڕەنگە ئەمە ڕۆمانێکی گەورەی ڕووسی بێت، بەڵام وەک فیلم ئازاردەرە."
کتێبخانەکە ڕایگەیاند کە بڕی ٢٢٠ هەزار یۆرۆی داوە بۆ کڕینی ئەو نووسین و یادەوەری و نامە تایبەتیانەی کێنیس ویلیامز کە هەر لە تەمەنی ١٨ ساڵییەوە نووسیوونی تا ساڵی ١٩٨٨، ساڵی مردنی کە لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا گیانی سپارد. نزیکەی لە سەدا ٨٥ی ئەرشیفەکەی، کە ٤٣ یادەوەری و ٢ هەزار نامەیە، پێشتر هەرگیز ئەم بابەتانە بڵاو نەکراونەتەوە بۆ لێکۆڵەرەوان تاوەکو لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکەن.
سەرچاوە: The Guardian