سۆلی ئۆن وێب
ئه‌نیمه‌یشنی "له ناکاو با هه‌ڵده‌کات" له ده‌رهێنانی ئیدریس سامانی له سی و دووهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌تەوه‌یی کورته فیلمی ئێران، خه‌ڵاتی "ئێران ئاسیفا"ی مسۆگەر کرد.
ئیدریس سامانی له‌مباره‌یەوه به سۆلی ئۆن وێبی ڕاگەیان، "ئه‌م ئه‌نیمه‌یشنه ۸ خولەکە و چیرۆکی باوک و کوڕێک دەگێڕێتەوە که له ماڵ ده‌چنه ده‌رەوە، باوک ده‌چێته ڕاو کردن و کوڕه‌که‌ش سه‌رقاڵی یاری کۆلاره ده‌بێت، دوای کوشتنی مراویه‌ک له لایه‌ن باوکه‌وە، کۆلاره‌ی کوڕه‌که گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت و بەم شێوەیە."
ئه‌و له درێژه‌دا ده‌ڵێت: ئه‌م ئه‌نیمه‌یشنه تۆماری ته‌له‌فزیۆنی مه‌هابادە و له ئەمساڵدا بەرهەمهاتووە و ئه‌مه‌ش یه‌که‌م ئاماده‌بوونی ئێمه‌یە له فێستیڤاڵه‌کاندا که سەرکه‌وتنێکی باشی بەدەستهێناوە و بۆ به‌شداربوون له فێستیڤاڵه ده‌ره‌کییه‌کان هیوای زیاترمان پێدەبەخشێ.
هونه‌رمه‌ندان باران محه‌مه‌درێحانی، ئیسماعیل سه‌عیدی، گه‌زیزه عه‌لیپوور، محه‌مه‌دره‌زا میناپوور، ئیبراهیم بوومی، پژمان عه‌لیپوور-یش له ده‌رهێنانی ئه‌م ئه‌نیمه‌یشنه‌دا به‌شداربوون.
سی و دووهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی ئێران به به‌شداری ۷۰۰ به‌رهه‌می نێوخۆیی و ۱۰۳ به‌رهه‌می بیانی و له مانگی گه‌ڵاڕێزاندا به‌ڕێوه‌چوو.