سۆلی ئۆن وێب له‌م دواییانەدا له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا ئه‌نیمه‌یشنێکی نوێ له کتێبی ناودار‌ی "شازاده بچکۆل"و له نووسینی "ئانتوان دۆسنت ئێگزۆپری" بەرهەمهێنرا که بووه‌تە پڕفرۆش‌ترین ئه‌نیمه‌یشنی فه‌ڕه‌نسا له جیهاندا. ئه‌م ئەنیمەیشنه تاکو ئێستا 12.5 ملیۆن کۆپی فرۆشیی هه‌بووه. ده‌رهێنه‌ی ئه‌م ئه‌نیمه‌یشنه "مارک ئاربۆن"ه که ئه‌نیمه‌یشنی "پاندا کۆنفۆکاره‌که"شی بەرهەمهێناوە. ئازبۆرن ئه‌م ئه‌نیمه‌یشنه‌ی به هاوکاری "ئێریتا برینگۆل" فیلمنامه‌نووس و "باب پرسێشت" نووسیوه. ئه‌م ده‌رهێنه‌ره ناوداره بۆ دروستکردنی ئه‌م ئه‌نیمه‌یشنه له هەردوو شێوازی ئه‌نیمه‌یشنی کامپیۆتری و ستاپ مۆشن سوودی وەرگرتووە.