لە ساڵیادی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی کۆیە

05/12/2015    23:27

لە ساڵیادی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی کۆیە 


Têkst

ئامادەکردنی: راز حسن

بەبۆنەی نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی کۆیە، بەڕێوبەرایەتی کتێبخانە ڕۆژی چوارشەممە ٢/١٢/٢٠١٥ هەستا بە ئەنجامدانی مەراسیمێک بە چەند چالاکیەکی وەک خوێندنەوەی وتار، خستنەڕووی بەرهەمەکانی کتێبخانە، پێشانگایەکی کتێب و هەروەها کارمەندانی کتێبخانە بە جلوبەرگی کوردییەوە بەشداری مەراسیمەکە بوون.

مامۆستا کاکە خان سەرپەرشتیاری کتێبخانەکە وتی، " کتێبخانەی زانکۆ ئێستا دەوڵەمەندە بە سەدەها پەرتوک و سەرچاوەی جۆراوجۆر لە گشت بوارەکاندا و خاوەنی دەیان توێژینەوەی ماستەر و دکتۆرا و خاوەنی چەندین ڕۆژنامەو گۆڤارە."

دکتۆر دیلان مەجید یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە پاش گێرانەوەی چەند بەسەرهاتێکی خۆی لەگەڵ دروستبوونی کتێبخانەکە وتی، "جێگەی خۆیەتی بپرسین کە چۆن و بۆچی ئەو هەموو خەڵکە لە شاری کۆیەدا هەڵکەوتووە لە بواری زانستدا وەک (حاجی قادری کۆیی، مەلای گەورە، دڵدار، مام جەلال، فواد مەعسوم و زۆری تر)".

دکتۆر دیلان ئاماژەی بەوەشدا کە کتێبخانە ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە بەیەک بەستنەوەی هەموو چالاکیەکانی زانکۆ و خەڵک بەیەکەوە کۆ دەکاتەوە.

کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی کۆیە لە ٢/١٢/٢٠٠٦ لە پاش دروستبوونی زانکۆی کۆیە بینای کتێبخانە دروستکراوە بە هاوکاری بەڕێز مام جەلال کە لە ڕووی مادییەوە هاوکاربووە هەروەها کۆمەڵێک کەسایەتی ناوداری شاری کۆیە و مامۆستایانی کۆلێژی پەروەردە ئەو کاتە کتێبخانەی زانکۆ دامەزراوە. ماوەی دوو ساڵیشە پرۆسەی بە ئۆنلاینکردنی بەڕێوە دەچێت لە لایەن دکتۆر دیلانەوە.






هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw