سولی ئۆن وێب
ڕۆبێرت لۆگیا ئەو ئەکتەرەی لە فیلمی "گەورە"دا لەگەڵ تۆم هانکس سەما دەکات، کە بە یەکێک لە گرتە دیارەکانی مێژووی سینەما بەناوبانگە، کۆچی دوایی کرد، ئەوبری لۆگیای هاوسەری ڕایگەیاند.
هاوسەرەکەی دەڵێت کە لۆگیا لە ڕۆژی هەینیدا کۆچی دوایی کردووە لە ماڵەکەی خۆی لە لۆس ئەنجلس، پێنج ساڵ پاش ئەوەی کە تووشی نەخۆشی ئەلزەهایمەر بوو. ئەو لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ڕووخسارەکەی لۆگیا و دەنگە گڕەکەی وایکردبوو کە بە کەسێکی شیاو دابنرێت بۆ ئەوەی ڕۆڵی چەندان کارەکتەری چەتە ببینێت لە فیلمەکاندا. لە فیلمی "Scarface"دا ڕۆڵی سەرکردەی چەتەی میامی دەبینێت. هەروەها ئەم ئەکتەرە لە ساڵی ١٩٨٥دا پاڵێوراوبووە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە ئۆسکاردا بۆ فیلمی "Jegged Edge".
بەڵام ڕەنگە ئەو دیمەنەی ئەم کارەکتەرەی پێ بناسرێتەوە ئەو دیمەنە بێت کە ئەم ئەکتەرە لە فیلمی بەناوبانگی کۆمیدی "Big"دا دەیگێڕێت. لەو دیمەنەدا، ئەم ئەکتەرە و تۆم هانکس، ڕۆڵی کوڕێک دەبینن لە لاشەی پیاوێکدا، لەسەر پیانۆیەکی گەورە سەما دەکەن و دەیژەنن.
سەرچاوە: The Guardian