فیلمی کریمیەکان ڕەوانەی گۆڵدن گڵۆب کرا

07/12/2015    19:21

فیلمی کریمیەکان ڕەوانەی گۆڵدن گڵۆب کرا 


Cînema

سولی ئۆن وێب 

فیلمی تورکیی "کریمیەکان" کە فیلمێکی درامیی ساڵی ٢٠١٤یە و باس لە جەنگی جیهانی دووەم دەکات، ڕەوانەی #گۆڵدن گڵۆب کرا تاوەکو کێبڕکێ بکات بۆ بەدەستهێنانی باشترین فیلمی بێگانە لەو فێستیڤاڵەدا.

فیلمەکە لەلایەن بوراک ئارلێل دەرهێنراوە. ئەم فیلمە باس لە تاتاری کریمیەکان دەکات، کە ئەمەش دوورگەیەکە و دەکەوێتە خوار ئۆکرانیاوە و هەمیشە ناوچەیەکی کێشە لەسەر بووە، لەگەڵ سوپای سووری سۆڤیەتدا بەشداری شەڕ دەکەن لە دژی نازیەکان.

لەگەڵ فیلمی "Sivas"، کە ئەمیش هەر لەلایەن تورکیاوە نێردراوە، ئەم فیلمە دەبێتە ٧٢هەمین فیلم کە ئەمساڵ بەشداریان کردبێت بۆ بەدەستهێنانی باشترین فیلمی بێگانە لەو فێستیڤاڵەدا. 

بڕیارە لە ١٠ی دیسەمبەردا فیلمە کاندیدکراوەکان ڕابگەیەنرێن بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکان، کە لە نێویاندا بۆ هەر خەڵاتێک ٥ کاندید دەمێنێتەوە.

سەرچاوە: TodaysZaman



هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw