نۆژەنکردنەوەی مۆزەخانەیەکی هۆڵەندی بنمیچێکی زیندوو نمایش دەکات

08/12/2015    16:04

نۆژەنکردنەوەی مۆزەخانەیەکی هۆڵەندی بنمیچێکی زیندوو نمایش دەکات 


Dîzaîn

سولی ئۆن وێب
رێژین نەجمەدین

 پێمانخۆشە کاتێک مۆزەخانەکان لە بواری داهێنان و دیزاینی سەردەمیانەداهەنگاوێک پێشدەکەون. مۆزەخانەی بیسبوش لە وێرکرام لە هۆڵەندا بەرهەمی هەشت مانگ نۆژەنکردنەوەیە، بەسەرپەرشتی ستۆدیۆی تەلارسازی  مارکۆ ڤێرمیولێن.

لە پلانە نویکەدا بەشێکی تازە زیاکراوە بۆ تەلارەکە، کە رێستۆرانتێک و هۆڵێک بۆ نمایشی هونەری هاوچەرخ لەخۆ دەگرێت. ستۆدیۆی جۆیس لانزڵ بەشی پێشانگەی "گەشەی ناوچە مێژوویەکان"ی دووبارە دروستکردۆتەوە، هەروەها ئەم بەشە پەرتوکخانەیەک، شانۆیەک، ناوچەیەکی پێشوازی و دوکانێکی دیاری لەخۆ دەگرێت.

تەلارسازەکان شێوە شەشلاکەیان هێشتەوە لە تەلارەکەدا. پەنجەرە فراوانەکان لە دوورگە دەستکردەکەوە دەڕوانێت بەسەر ئاوی رووبارەکەدا. زیندووی بنمیچەکەی و داپۆشینی بە رووەک خاسیەتێکی چوونیەکی داوە بە رووی دەرەکی تەلارەکە لەگەڵ چواردەورەکەیدا کە سوودی هەیە بۆ لایەنی جوانی و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزەش.

تەلارسازەکە دەڵێت" کاری گڵی بەشی باکوری رۆژئاوای بنمیچە سەوزەکە وەک جیاکەرەوەیەکی  گەرمی کار دەکات"، "لە رۆژە ساردەکاندا زۆپایەکی گەورە پلەی گەرمی تەلارەکە رادەگرێت و لە رۆژە گەرمەکاندا ئاوی ساردی رووبارەکە بە هەمان بۆریدا دەڕوات بۆ فێنکردنەوەی مۆزەخانەکە"...
لایەنێکی دیاری لاندسکەیپەکەی رێگایەکە کە میوانان بەناو سەوزاییەکاندا دەبات.


















هه‌والی زیاتر

ستایلێکی جیاواز

Dîzaîn

20/04/2016

ستایلێکی جیاواز

zortirîn xwênraw