گۆرانیی (Imagine)ی جۆن لینۆن، لەلای کاروان عوسمان و سیاوەشی قومەیشی

08/12/2015    22:14

گۆرانیی (Imagine)ی جۆن لینۆن، لەلای کاروان عوسمان و سیاوەشی قومەیشی 


Mwsîk

سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا



گۆرانیی (Imagine) یەکێکە لە بەناوبانگترین گۆرانییەکانی هونەرمەندی ئینگلیزی جۆن لینۆن و لە جیهانیشدا ناوبانگێکی زۆری هەیە. ناوی ئەم گۆرانییە هی ئەلبومێکی هونەرمەندی ناوبراوە و لە ساڵی ١٩٧١دا بڵاوکراوەتەوە. لە ڕاپرسییەکدا کە ساڵی ٢٠٠٤ گۆڤاری "Rolling Stone" ئەنجامیداوە بۆ هەڵبژاردنی باشترین گۆرانی لە مێژوودا، ئەم گۆرانییە پلەی سێیەمی بەدەست هێناوە لەنێو ٥٠٠ گۆرانی دا.

گۆرانیی (Imagine) لە کورددا، هونەرمەندی ناسراوی کورد کاروان عوسمان لە ساڵی ١٩٨٨ جارێکی تر ئاوازی بۆ تێکستە وەرگێردراوەکەی ئەم گۆرانییە داناوە  و لەگەڵ هونەرمەند حەمید بانەیی و چەند هاوڕێیەکی تری خۆی تۆماریان کردووە. لەلای فارسەکانیش، هونەرمەند سیاوەش قومەیشی خاوەنی گۆرانییەکە بەناوی "تصور کن" کە لە کلیپەکەیدا ئاماژە بەوە دراوە خاوەنی تێکستی گۆرانییەکە  یەغما گولروییـە بەڵام ئەگەر تەماشای تێکستی گۆرانییەکەی قومەیشی بکەین، فکرەی تێکستەکە هەمان فکرەی تێکستی گۆرانییەکەی جۆن لینۆنە و زۆر لە گۆرانییەکەی جۆن لینۆنەوە نزیکە.

گۆرانی (Imagine)بەهۆی ئەوەی کە هەڵگری پەیامێکی  مرۆڤدۆستانەیە، تا ئێستایش بە یەکێک لە گۆرانییە بەناوبانگ و مەزنەکانی دنیا دادەنرێت.


سولی ئۆن وێب لینکی هەرسێ گۆرانییەکە بۆ خوێنەران بڵاودەکاتەوە:

بۆ گوێگرتن لە گۆرانییەکەی جۆن لینۆن لێرە کلیک بکە

بۆ گوێگرتن لە گۆرانییەکەی کاروان عوسمان لێرە کلیک بکە

بۆ گوێگرتن لە گۆرانییەکەی سیاوەش قومەیشی بەژێرنووسی کوردی لێرە کلیک بکە

هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw