باشترین فیلمەکانی دیسەمبەر

09/12/2015    00:37

باشترین فیلمەکانی دیسەمبەر 


Cînema

سولی ئۆن وێب

بڕیارە ئەم مانگە کۆمەڵێک فیلم لە سینەماکاندا نمایش بکرێت کە لە نێویاندا کۆمەڵێک فیلم هەیە لەلایەن بینەرانەوە چاوەڕێی ئەوەی لێ دەکرێت جێی بایەخی بینەران بن. سولی ئۆن وێب ڕۆژانە باشترین فیلمەکان بە ئێوە دەناسێنێت. 

Revenant
فیلمی "‪‎"Revenant‬ ئەم مانگە لە سینەماکان دەست بە نمایش دەکات. چاوەڕوانیەکی گەورە هەیە لەلایەن بینەر و ڕەخنەگرانەوە بۆ ئەم فیلمە. ‏لیۆناردۆ دیکاپریۆ‬ ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە فیلمەکەدا و ‫‏ڕەخنەگران‬ ئەم فیلمە بە دواهەمین چانسی ‫‏دیکاپریۆ‬ دادەنێن تاوەکو پاش پێنج کاندیدبوونی لە ئۆسکاردا بۆ دواجار خەڵاتی باشترین ئەکتەری ئۆسکار بەدەست بهێنێت.

فیلمەکە لە دەرهێنانی ‫‏ئەلیخاندرۆ گۆنزالێز ئیناریتۆیە‬ کە ساڵی پار توانی خەڵاتی باشترین فیلم و دەرهێنەر لە ئۆسکاردا بەدەست بهێنێت بۆ فیلمی ‫‏بێردمان‬

لە دڵی دەریادا:
"‏لە دڵی دەریادا"‬ باس لە ڕووداوێکی ساڵی ١٨٢٠ دەکات کە تیایدا کەشتیەک لەگەڵ حوتێکدا دەکەونە شەڕێکی قورسەوە، بەهۆیەوە سەرنشینانی سەر کەشتیەکە بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ لە دەریادا دەمێننەوە کە چەندین هەزار میل لە دووری دەریاوەن.

فیلمەکە لە دەرهێنانی ‏ڕۆن هاوارد‬ەو وەرگیراوە لە ڕۆمانی ‫‏مۆبی دیکی‬ ‫‏هێرمان مێرڤیڵ‬ کە بە یەکێک لە شاکارترین بەرهەمە ئەدەبیەکانی جیهان دادەنرێت.

ئەم فیلمە ئێستا لە هۆڵی سینەماکان نمایش دەکرێت و وەک بۆمبێکی تر دەبینرێت بۆ بۆکس ئۆفیس لە مانگی دیسەمبەردا.

سەرچاوە: IMDB







هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw