کۆمەڵەی ٦۸ یەکەمین سیمیناری لە زانکۆی سلێمانی ئەنجامدا

09/12/2015    00:56

کۆمەڵەی ٦۸ یەکەمین سیمیناری لە زانکۆی سلێمانی ئەنجامدا 


Têkst

سولی ئۆن وێب 
لاژە تەها


ئەمڕۆ سێشەممە، ۸ی ۱۲ی ۲٠۱٥، کۆمەڵەی ٦۸ لە درێژەی هەوڵ و چالاکییەکانیدا یەکەمین سیمیناری خۆی لە زانکۆی سلێمانی سازکرد، لەژێر ناونیشانی (چێژی شیعرناسی و ئیستاتیکای خوێندنەوە) لەلایەن بوشرا کەسنەزانی لە سکوڵی زمان، پاش ڕێگرییەکی زۆر لەلایەن یەکەی کارگێڕی سکوڵەکە و پێنەدانی هۆڵی تایبەت بە سیمینارەکان، سەرەنجام لە یەکێك لە هۆڵەکانی خوێندنی سکوڵی زمان سیمینارەکە بەڕێوەچوو.

لەسەر ڕێگریکردن لە پێدانی هۆڵ بۆ سیمینارەکە کەسنەزانی وتی: "بەداخەوە ئیستاتیکایان شێواندین، ناشرینیان کرد، بەڵام ئێمە ئەمڕۆ هەوڵدەدەین قسە لەسەر جوانی بکەین وەکو تەحەدایەك". کەسنەزانی هۆکاری ئەوەی بۆچی شیعر ناخوێنینەوە؟ بۆچی چێژی لێ وەرناگرین گەڕاندەوە بۆ چەند خاڵێك کە تەوەرەی بابەتی سیمینارەکە بوون لەوانە:

۱ـ شیعر وجودێکە ناوەستێت، بەردەوام لە جوڵەدایە، شیعر خۆی بابەتێکی کێشەدارە.
۲ـ خوێنەر، ژێرخانی مەعریفی، ئەزمون و نۆستالیژیای خوێنەر.
۳ـ زەمەن و بە بازاڕیبوونی ئەدەب و هونەر وەکو کاڵا تەماشاکردنیان.

هەروەها وتی: "چێژوەرگرتن لە شیعر پەیوەندی بە شیعرناسییەوە هەیە لە قۆناغی یەکەمدا، لە قۆناغی دووەمدا پەیوەندی بە ئیستاتیکا و جوانیناسی ئەدای خوێندنەوەوە هەیە".

جێگای باسە ئەمە دووەم سیمینارە لە یەکەمین زنجیرە سیمیناری کۆمەڵەی ٦۸ و دەستپێکی سیمینارەکان بوو لەناو زانکۆی سلێمانیدا و بەردەوامی دەبێت.

فۆتۆ: لاژە تەها





هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw