سولی ئۆن وێب فۆتۆگرافەر و دیزاینەری دانیشتووی شاری داڵاسی ئەمریکا نیکۆلا ئۆلیک کۆمەڵێک لە کارە چەمک ئامێزە نوێکانی تایبەت بە بیناسازی نمایش کرد، نیکۆلا لەم کارانەیدا جەختی لەسەر رووی ئەبستراکتی بیناکان و بینینەکان کردۆتەوە خاڵی بینین و بینەیی خۆی خستۆتە روو. هەر وێنەیەک بە دیقەت و ورد ناوەندەکانی تێدا دیاریکردووە، بە بێ ئەوەی سەرت لێتێکبدات و بتخاتە چوارچێوەیەکی دییەوە و هەروەها چیرۆکێکی کورتیش نیشان دەدات دەربارەی بابەتی کارەکە. کارەکان لە نەخشەیەکی مینیماڵ دەچن و نیشاندانیانە لە شارێکدا خاڵی بە یەکگەیشتن لە شەقامەکاندا و ئاراستەکان پێکهاتەی فۆتۆگرافی پێکدەهێنن.