سولی ئۆن وێب یۆسی لۆلۆی ١٩٧٦ لە ئیتالیا لە دایک بووەو باوک و دایکی جولەکەی فارسن، هونەری فۆتۆگرافی لە قودس لە زانکۆی موسرەرە خوێندووە. سەرەتای کارکردنی لەگەڵ فۆتۆگرافەرانی بواری فاشیۆن بووەو دواتر ناوبانگیدەرکردووە، ئێستا وەک یەکێک لە فۆتۆگرافەرانی بواری مۆدێل و دیزاین دادەنرێت. پڕ جوانی پرۆژەیەکی نوێی ئیستیفزاز و بەشێک لە گاڵتەجاڕییە جەخت لەسەر شێوەیەکی دی و رۆڵێکی دی دەکات لە دونیای نمایش، جوانیەکە وابەستە بوین پێوەی لە دونیای مۆدێل و گۆرانکاریە خێراکاندا.. لۆلۆی دەڵێت لە کارەکەمدا ئەوەی کە گەورەی دەکەم و و پیشکەشی دەکەم جەخت کردنە لەسەر نەرم و نیانی ئافرەت وەک یەکێک لە شێوەکانی پێوستی و دژی باشی و خراپی یاخود هەڵبژاردنی باشی و خراپی لە نێوەندەکانی میدیادا. شێوەی مێیینەی قەڵەو وەک هەر شێوەیەکی تری مرۆڤەکانی ترە لای من و جیاوازە لە قەبارەدا لەوانەیە جیاوازیمان تەنها ئەوەبێت ئێمە ئازادی خواردنمان هەیەو بەڵام ئەوان بە پێچەوانەوە.