سیڤاس لە سینەماکانی ئەڵمانیا نمایش دەکرێت

09/12/2015    19:03

سیڤاس لە سینەماکانی ئەڵمانیا نمایش دەکرێت 


Cînema

سولی ئۆن وێب

فیلمی "سیڤاس"ی دەرهێنەری تورک کان موجدەسی کە لە ساڵی ٢٠١٤ بەرهەمهاتووە و نێردراوی تورکیایە لە ئۆسکاری ئەمساڵدا لە پانزە سینەمای ئەڵمانیا نمایش دەکرێت.

فیلمەکە کە لە ئەناتۆڵیا ڕووداوەکانی ڕوودەدات، چیرۆکی هاوڕێیەتی کوڕێکی ١١ ساڵان دەگێڕێتەوە لەگەڵ سەگێکی شەڕکەردا بە ناوی "سیڤاس" کە فیلمەکەش بەناوی سەگەکەوە ناونراوە.

بڵاوکەرەوەی فیلمەکەی موجدەسی دەڵێت کە ڕەخنەگرانی ئەڵمانیا بەشێوەیەکی پۆسەتیڤ باسی فیلمەکە دەکەن لەو کاتەوەی لە سینەماکانی ئەو وڵاتە نمایشکراوە. 

دێتمار داسی ڕەخنەگری ئەڵمانیی دەربارەی فیلمەکەی موجدەسی نووسیویەتی، "ئەم فیلمە موعجیزەیە." ئەمەش لە بابەتێکی ڕەخنەییدا بڵاویکردبۆوە لە ڕۆژنامەی فڕانکفۆرت لە ڕۆژی چوارشەممەدا. سوزان لێنزیش لە ڕۆژنامەی بێرلینەر دەڵێت، "کان موجدەسی لە ڕووداوێکی ڕاستەقینەوە چیرۆکێکی هەڵبژاردووە و کردوویەتیە فیلمێکی مەزن." هەروەها سیڤاس یەکێکە لەو فیلمانەی کە لەلایەن کەناڵی Arte پێشنیارکراوە بۆ بینەران تا لەم هەفتەیەدا بینەری بن.

سیڤاس لە ٧١ەمین فێستیڤاڵی ڤێنیسیادا نمایشکرا و خەڵاتی تایبەتی لیژنەی دادوەرانی بەدەستهێنا، کە بووە یەکەمین فیلمی دەرهێنەری تورک کە ئەو خەڵاتە بباتەوە لە کۆنترین فێستیڤاڵی جیهاندا. هەروەها ئەم فیلمە یەکێکە لەو دوو فیلمە تورکیەی کە ڕەوانەی فێستیڤاڵی گۆڵدن گڵۆبی هۆڵیوود کراوە.

سەرچاوە: TodaysZaman






هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw