ترەیلەرێکی نوێی Zoolander 2 بڵاوکرایەوە

09/12/2015    19:40

ترەیلەرێکی نوێی Zoolander 2 بڵاوکرایەوە 


Cînema

سولی ئۆن وێب

پاش چاوەڕوانیەکی زۆری بینەران بۆ بینینی ترەیلەری سەرەکی فیلمی Zoolander 2، بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە ترەیلەرێکی نوێیان بڵاوکردەوە کە جەختی سەرەکیی ئەو ترەیلەرە لەسەر خانمە ئەکتەری ئیسپانیی "پێنەلوپ کروز"ە کە ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە فیلمەکەدا و ناوی "ڤالێنتینا"یە.

ترەیلەرە نوێیەکە ئەوە نیشان دەدات کە خانمە ئەکتەری ٤١ ساڵ "پینەلۆپ کروز" دەبێتە بریکاریی نهێنیی بە یارمەتی "دێریک زوولاندەر" تاوەکو کەیسە نوێکەی چارەسەر بکات.

هەروەها دەبێت ئاماژە بە ئەوە بدرێت کە لە ترەیلەرە نوێکەدا هەریەکە لە "بێنەدیکت کەمبەرباچ" و گۆرانیبێژ "جەستن بیبەر" و خانمە ئەکتەر "کریستین ویگ" لە فیلمەکەدا ئامادەییان هەیە.

فیلمەکە لەلایەن "بێن ستیڵەر"ەوە کاری دەرهێنانی بۆ دەکرێت. هەروەها ئەم فیلمە هەریەکە لە ئۆون ویڵسن و کریستین تایڵەر رۆڵی تێدا دەبینن و بڕیارە لە ١٢ی فێبریوەری لە سینەماکاندا نمایش بکرێت.

سەرچاوە: catchnews.com


هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw