سولی ئۆن وێب مۆجا لادێیەکە لە کینیای ئەفریقا، بە کۆمەڵگایەکی دایک سالاری دەناسرێت، ئەو شوێنەیە کە رێگە بە پیاوان نادرێت بڕۆنە ناوچەکە. ٢٥ ساڵ پێش ئێستا ئەم کۆمەڵگایە لە لایەن رێبیکا لۆسۆلییەوە دروست کراوە، بە مەبەستی دابین کردنی بەهەشتێکی ئارام و پارێزراو بۆ ئەو ژن و کچانەی کە لە دەستدرێژی رادەکەن لە کۆمەڵگەیەکی پیاوسالاردا بە ناوی، هۆزی سامبورو لە باکوری کینیا. رێبیکا کە خۆشی ئەندامێکی هۆزی سامبورویە، ئێستا سەرۆکی ئەم کۆمەڵگا دایکسالارەیە بە ناوی 'مۆجا ئیسۆ' کە بە واتای لادێی ژنان دێت کە لە ساڵی ١٩٩٠دا دروستی دەکات. رێبیکا هەر لە منداڵییەوە دووچاری توندوتیژی بووەتەوە، پاشان وردە وردە بۆی دەردەکەوێت کە هەندێک لە نەریتەکانی هۆزەکەی لە بنچینەدا دەستدرێژی کردن و ناداد پەروەرییە بەرامبەر ژنان، هەربۆیە بڕیاردەدات بێدەنگ نەبێت لە ئاست ئەم نەریتانە لە پێناو ژنانی بێوەژن و بێ دایک وباوکەکان و قوربانیانی دەستدرێژی و خەتەنەکردنی کچان و بەزۆر بەشودان. ئاشکرایە کە ژیان لەوێدا بارگرانییەکی زۆری هەیە بەڵام ئارام و بێ توندوتیژییە. مۆجا ئیسیۆ دەکەوێتە ناوجەیەکی وشکانییەوە، هەر بۆیە بۆ ئاژەڵداری شیاو نییە. ژنەکانی ئەم لادێیە پشت دەبەستن بە کاری دەستی و دروست کردنی خشڵ و بەخێوکردنی پەلەوەر، جگە لەوەی وەک ناوچەیەکی گەشتیاری سەیر دەکرێت و گەشتیاران رووی تێدەکەن. رێبیکا دەڵێت، "پیاوان بۆیان نییە لیرە بژین، بەڵام دەتوانن سەردانی ئێرە بکەن، وە دەبێت بە پێی یاساکانی ئێرە مامەلە بکەن. کارێکی هاوبەشی سولی ئۆن وێب و ژن مەگەزین