سولی ئۆن وێب خانمە هونەرمەندی دانیشتوی کۆلۆرادۆی ئەمریکا جێن لوین، هونەر و تەلارسازی و تەکنەلۆجیا بۆ کارێکی ئینستەڵەیشن پێکەوە دەبەستێتەوە. کارەکەی ناو دەنێت The Pool کە پێک دێت لە چەند پادێکی بازنەیی، بە چونە ناوەوەی کەسەکان و بەرکەوتنی پادەکان رەنگی پادەکان لە رێگەی گڵۆپی رەنگ جیاوازەوە دەگۆڕێت. جگە لەوەی پرۆژەکە کارێکی هونەرییە بۆ کات بەسەر بردن و چێژ وەرگرتن بەکاردەهێنرێت، کەسەکان دەتوانن لەگەڵ جوڵەو رەنگ و روناکی و گڵۆپ بکەونە گفتوگۆوە.