مەردان لە نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن نمایشکرا

11/12/2015    00:38

مەردان لە نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن نمایشکرا 


Cînema

سولی ئۆن وێب

فیلمی سینەمایی "مەردان" لە دەرھێنانی "بەتین قوبادی" لە نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا نمایشکرا.

فیلمی سینەمایی "مەردان" یەکەمین بەرھەمی بڵندیی سینەماکاری کورد "بەتین قوبادی" فیلمی ھەڵبژاردەی وڵاتی عێراق بوو بۆ ھەشتاو حەوتەمین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئەکادیمیای ئۆسکار لە ساڵی ٢٠١٥، لە تەنیشت ھەشت فیلمی سینەمایی دیکە لە سینەماکارانی کورد لە میانەی نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن و لە سینەمای "پیکچەرھاوس" Picture House لە ناوچەی ھەکنێی Hackney  لە شاری لەندەنی پایتەختی وڵاتی بەریتانیا چووە سەر پەردەی سینەماکان.

بە بۆنەی ئەم ڕووداوانەی کە بەسەر کوردستان و رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ھاتووە ئەمساڵ فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن تەرکیزی تایبەتی خستە سەر ئەم بەرگرییە بێ وێنەیەی کوردیی رۆژئاوا و باشوور بەرامبەر بە داعش و ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی کە بە سەریاندا ھاتووە.

فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن یەکێکە لە گەورەترین فێستیڤاڵەکانی فیلمی کوردیی لە سەرتاسەری دنیا و ھەر دوو ساڵ جارێک بە نمایشکردنی کۆمەڵێک بەرھەمی فیلمی بڵند، کورتە فیلم و فیلمی دیکۆمێنتی لە جۆری دیکۆمێنتی و درامیی بە ناوەڕۆکی کوردستان و کوردەکان بەرھەمی سینەماکارانی کورد و بیانی لە چەندین بەشی پێشبڕکێ و دەرەوەی پێشبڕکێ، وۆرک شۆپ، سیمینار و کۆر بۆ دەرھێنانی فێستیڤالەکە لە ناو سینەما بۆ ناو کۆمەڵگا، وەک پیشاندانی ‌چۆنییەتی دروست کردنی فیلم، گفتووگۆ و نزیک کردنەوەی کەسایەتییەکانی ناو فیلم بو ناو کۆمەلگا لە شاری لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت.

فیلمی سینەمایی "مەردان" لە دوایین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا و بە ئامادەبوونی "فەیاز دۆمان" و "ئیسماعیل زاگڕۆس" دوو ئەکتەری سەرەکیی فیلمەکە لە دوو سانسی جیاوازدا، لە ڕۆژانی ١٣ و ١٦ی نۆڤەمبەری ٢٠١٥  لە دەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ماردین " لە باکووری کوردستان چووە سەر پەردەی سینەماکان.

ئەم فێستیڤاڵە بە نمایشی ٢٥ فیلم لە وڵاتانی تورکیا، میسر، عێراق، ئێران و ھەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی ١٣ تا ٢٠ی نۆڤەمبەری ٢٠١٥ لە شاری ماردین لە کوردستانی تورکیا بەڕێوەچوو.

ھەندێک لە ستافی فیلمی سینەمایی "مەردان" بریتین لە:

نووسەر و دەرھێنەر: بەتین قوبادی، بەڕێوەبەریی وێنەگرتن: سەبا مەزڵووم، مونتاژ: ھایدە سەفی یاری، دەنگدانەر و تێکەڵاوکردنی دەنگەکان: محەمەدڕەزا دڵپاک، موزیک: کەیھان کەڵھوڕ، ڕووناکی: موڕتەزا نەجەفی، دەنگھەڵگر: ڕەزا نەریمی زادە، دیزاینی میکیاژ: عەلی بەھرامی فەر، دابەشکردنی ڕەنگ: ھووتەن حەقشناس، وێنەگری پشتی کامێڕا و فۆتۆگرافەر: بێھرووز بادرووج، بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنیی گشتیی: مەنسوور جیھانی و بەرھەمھێنەر: کۆمپانیای "مژ فیلم" 

لە فیلمی سینەمایی "مەردان" یەکەمین فیلمی بڵندیی "بەتین قوبادی"دا ئەکتەری ناوداری کورد "حوسێن حەسەن" لەگەڵ "ھێلانە عەبدوڵڵا" (ھێلی لۆڤ)، "ئیسماعیل زاگڕۆس"، "بێریتان ییلدیزتان"، "فەیاز دۆمان"، "میرموراد بەدرخان"، "بەدەرخان گێچگین"، "ئەمیر تەھا"، "محەمەد محەمەدی"، "مێھدی بایرام لوو" و "ئازەر قوبادی" ڕۆڵیان بینیوە.




هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw