سولی ئۆن وێب فیلمی (بێده‌نگی مێرووله‌كان) له‌ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكار سۆران ئیبراهیم وه‌ك نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان‌و لهفێستیڤاڵێكی سینه‌مایی جیهانی به‌شداری دهكاتو كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات. سۆران ئیبراهیم هونه‌رمه‌ندی سینهماكارو ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه له‌باره‌ی ئه‌و فێستیڤاڵه‌و له‌لێدوانێكیدا رایگه‌یاند "فیلمی (بێده‌نگی مێرووله‌كان) له‌به‌شی پێشبڕكێی سهرهكی۱۲ههمین فیلم فێستیڤاڵی دوبه‌ی به‌شداری ده‌كات و هه‌روه‌ها تاكه نوێنه‌ری كوردستان‌و عێراقه له‌م فێستیڤاڵه‌دا". له‌باره‌ی كات‌و شوێنی ئه‌نجامدانی فێستیڤاڵه‌كه‌ش، سۆران ئیبراهیم گوتی " فیلمی فێستیڤاڵی دوبه‌ی له‌وڵاتی ئیمارات له رۆژی 9ی كانونی یه‌كه‌می 2015 دهستپێدهكاتو هه‌تا رۆژی 16ی كانونی یه‌كه‌می 2015 به‌رده‌وام ده‌بێت". سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه‌ش، سۆران ئیبراهیم وتی "سینۆپسی فیلمه‌كه باس له‌چه‌مكی مردنێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه ده‌كات و به باشمزانی پێشكه‌شی بكه‌م به ڕۆحی فه‌ریناز خوسره‌وانی ئه‌و كچه كورده‌ی له‌پێناو پاراستنی شه‌ره‌ف و ناموسی خۆیدا كۆتایی به ژیانی خۆی هێناو مردنێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی هه‌ڵبژارد". وتیشی "فیلمه‌كه سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تییه‌كه كه ئومێدی ژیان له‌ده‌ست ده‌دات و وا بیرده‌كاته‌وه جگه له مردن هیچ ڕێگه‌یه‌ك نه‌ماوه بۆ ژیانكردن". له‌باره‌ی ستافی به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كه‌شه‌وه، ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه وتی:" ستافی به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كه بریتین له: نووسین و كامێرا و ده‌رهێنان: سۆران ئیبراهیم، نواندن: ته‌ها ئاغاجان، دڵنیا كاموسی، چیا هه‌ورامی، یاریده‌ده‌رانی كامێرا: محه‌مه‌د ڕه‌زایی، تۆفان ئه‌بوبه‌كر، خالید مه‌ولود، ده‌نگ هه‌ڵگر:محه‌مه‌د تۆریوه‌ریان، مۆنتاژ و ده‌نگ دانه‌ر: سۆران فه‌هیم، مۆسیقا: هه‌ڵبژارده، ڕاوێژكاری سیناریۆ: تۆفیق ئه‌مانی، تروكاژ: سۆلاڤ فیلم، دیزاینی جلوبه‌رگ: سۆران ئیبراهیم، یاریده‌ده‌ری جلوبه‌رگ: هه‌ردی حه‌سه‌ن، یاریده‌ده‌رانی ده‌رهێنه‌ر: هه‌ردی حه‌سه‌ن، په‌یمان جه‌مشیدی، سه‌حه‌ر نیكپور، میكیاژ:عه‌لی ئه‌ژده‌ری، یاریده‌ده‌ری میكیاژ: مینا موعینی، ڕه‌نگ:مه‌یسه‌م كه‌مالی، دیزاینی پۆسته‌ر و تیتڕاژ: زانیار كاكهخانی، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن: شۆڕش محه‌مه‌د، وێنه‌گری پشت كامێرا: قادر فه‌ره‌جی، یاریده‌ده‌ری به‌رهه‌مهێنه‌ر: شاخه‌وان ئیدریس، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م: سه‌نگه‌ر حه‌سه‌ن، یاریده‌ده‌رانی به‌رهه‌م:كه‌یهان ئه‌نوه‌ر، كارزان ئیبراهیم، هاوار قادر، به‌رهه‌مهێنه‌ر: سۆران ئیبراهیم، به‌رهه‌می:ئاكۆ فیلم كوردستان-عێراق2015". سۆران ئیبراهیم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌م فیلمه به‌پشتگیری به‌همه‌ن قوبادی ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی كورد، به‌رهه‌مهێنراوه.