ئایا ئەدێڵ گۆرانیەکەی ئەحمەد کایای کۆپی کردووە؟

11/12/2015    14:58

ئایا ئەدێڵ گۆرانیەکەی ئەحمەد کایای کۆپی کردووە؟ 


Mwsîk

سولی ئۆن وێب

ئەدێڵ بۆ دووەمین جارە تاوانبار دەکرێت بە کۆپی کردنی گۆرانیی هونەرمەندانی تر لە دواهەمین ئەلبومیدا،٢٥، کە لە ئێستادا بووەتە پڕفرۆشترین ئەلبومی بەڕیتانیا لە مێژوودا. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە، فانەکانی ئەحمەد کایای هونەرمەندی کورد ئەدێڵ تاوانبار دەکەن بەوەی گۆرانیی ئەو هونەرمەندەی کۆپی کردووەتەوە، کە دەڵێن لێکچوونێکی زۆر هەیە لە گۆرانی "ملیۆن ساڵ پێش ئێستا" لەگەڵ گۆرانی "خووگرتن لەگەڵ ئازار" کە ئەحمەد کایا لەساڵی ١٩٨٥ دا بڵاویکردۆتەوە.

ئەمە یەکەمینجار نییە کە ئەدێڵ تاوانبار دەکرێت بە کۆپیکردنی گۆرانی هونەرمەندانی تر. لە ئۆکتۆبەردا، فانەکانی تۆم وەیتس زۆر بە خێرایی لێکچوونەکانی گۆرانی "Hello"ی ئەدێڵ و "Martha"ی ئەو هونەرمەندەیان بڵاوکردەوە. پڕۆدوسەری کارەکانی ئەدێڵ، گرێگ کۆرستن، دان بەوەدا دەنێت کە موزیکەکەی وەیتس کاریگەری بەسەر ئەلبومەکەی ئەدێڵ هەبووە، بێ ئەوەی ناوی هیچ تراکێکی دیاریکراو بهێنێت.

ئەحمەد کایا، کە لە ساڵی ٢٠٠٠ لە پاریس کۆچی دوایی کرد، بووەتە فیگەرێکی دیار بۆ کوردەکان کە ناسنامەی کووردبوونی خۆی لە تورکیا ئاشکراکردووە. زۆرێک لە فانەکانی گوێ لە موزیکەکانی کایا دەگرن وەک وتەی سیاسیەک کە بەرامبەر نادادپەروەریی وەستاوەتەوە. لە ئەپڕیلی ئەمساڵدا، گۆرانیبێژ نودێم دوراک لە تورکیا دەستگیرکرا بەهۆی ئەوەی لەڕێی موزیکەکەیەوە پڕۆپاگەندەی بۆ کوردەکان کردووە. 

لەگەڵ ئەوەشدا، خێزانەکەی ئەحمەد کایا بە ڕۆژنامەی پۆستای تورکیی ڕاگەیاندووە کە بڕوا ناکات ئەو لێکچوونانەی لە گۆرانیەکەی ئەدێڵ و کایادا هەیە بەشێوەیەکی ئاگایی کرابێت، هەروەها دەڵێت، "ئەگەر ئەوەی کراوە بە ئاگایی کرابێت، ئەوە دزییە."

ڕەخنەگری موزیکی تورکیی، نایم دیلمێنەر، بە ئەنادۆڵی ڕاگەیاندووە کە بڕواناکات لێکچوونەکانی نێوان هەردوو گۆرانیەکە شایەتیی بدەن کە گۆرانیەکەی ئەحمەد کایا لەلایەن ئەدێڵەوە کۆپیکرابێت. "بڕواناکەم ئەدێڵ گوێی لە گۆرانیەکەی ئەحمەد کایا گرتبێت و بەشێوەیەکی ئاگا ئەم گۆرانیەی کۆپیکردبێت."

سەرچاوە: telegrah.co.uk






هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw