سولی ئۆن وێب ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکخەرانی گۆڵدن گڵۆب ناوی فیلمە پاڵێوراوەکانی ٧٣هەمین خولی گۆڵدن گڵۆبیان ئاشکراکرد. ئەمەریکا فیرێرا، دێنیس کواد، ئەنجێڵا باست و کلۆ گرەیس ناوی فیلمەکانیان ئاشکراکرد کە فیلمی کارۆڵی تۆد هاینس بۆ پێنج لە خەڵاتەکان پاڵێوراوە لە پاڵیشیدا هەریەکە لە فیلمەکانی "Revenant"، "Steve Jobs" و "The Big Short" لە چوار خەڵاتدا پاڵێوراون. باشترین فیلمی درامیی: Carol Mad Max: Fury Road The Revenant Room Spotlight باشترین فیلمی موزیکاڵ و کۆمیدیی: The Big Short Joy The Martian Spy Train wreck باشترین ئەکتەری کوڕ لە فیلمی درامیدا: برایان کڕانستۆن لە فیلمی Trumbo لیۆناردۆ دیکاپریۆ لە فیلمی The Revenant مایکڵ فاسبێندەر لە فیلمی Steve Jobs ئێدی ڕێدماین لە فیلمی The Danish Girl ویڵ سمیس لە فیلمی Concussion باشترین خانمە ئەکتەر لە فیلمی درامیدا: کەیت بلانچێت لە فیلمی Carol برای لارسۆن لە فیلمی Room ڕۆنی مارا لە فیلمی Carol سائۆریس ڕۆنان لە فیلمی Brooklyn ئەلیشیا ڤیکاندەر لە فیلمی The Danish Girl باشترین دەرهێنەر: تۆد هاینس لە فیلمی Carol ئەلیخاندرۆ گۆنزالێس ئیناریتۆ لە فیلمی The Revenant تۆم مەکارسی لە فیلمی Spotlight جۆرج میلەر لە فیلمی Mad Max: Fury Road ڕیدڵی سکۆت لە فیلمی The Martian باشترین سیناریۆ: چارلس ڕاندۆڵف، ئەدام ماککەی لە فیلمی The Big Short کوێنتین تارانتینۆ لە فیلمی The Hateful Eight ئێما دۆنۆغ لە فیلمی Room تۆم مەکارسی، جۆش سینگەر لە فیلمی Spotlight ئارۆن سۆرکین لە فیلمی Steve Jobs باشترین فیلمی ئەنیمەیشن: Anomalisa The Good Dinosaur Inside Out The Peanuts Movie Shaun the Sheep Movie باشترین فیلمی بیانی: El Club Le tout nouveau testament Miekkailija Mustang Saul fia لە پاڵ ئەم پاڵێوراوانەدا پاڵێوراوی ئەکتەری کوڕ و کچی فیلمی موزیکاڵ و کۆمیدی دیاریکران لەگەڵ ڕۆڵی لاوەکیی کچ و کوڕ لە فیلمەکاندا. گۆرانی پێنج فیلم دیاریکراون بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین لەگەڵ باشترین پێنج موزیکیی فیلمەکاندا. لەگەڵ ئەمانەشدا باشترین زنجیرەی فیلمەکان پاڵێوراون تا کێبڕکێ بکەن بۆ بردنەوەی خەڵاتەکان کە بڕیارە ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکان لە ١٠ی جەنیوەری ساڵی ٢٠١٦ بەڕێوەبچێت. سەرچاوە: HollywoodReporter